گرووپی پووچەڵ کردنەوەی مینی ئەرمەنستان گەیشتە سووریا

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەرمەنستان ڕایگەیاند، وڵاتەکەی گرووپێک لە کارناس و پزیشکانی بۆ پاک کردنەوەی سووریا لە مادەی تەقەمەنی و پێشکەش کردنی یارمەتی پزیشکی ڕەوانەی ئەو وڵاتە کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فاکس نیوزی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئۆپراسیۆنی بڕێک لە ئەو کارناسانە، پووچەڵ کردنەوی مین لە شاری حەڵەب هەڵکەوتوو لە باکووری سووریایە. گرووپی ٨٣ کەسی ئەرمەنستانی بریتیە لە کارناسانێک لە بواری پزیشکی و ئەمنیەتی.

ناوبراو زیادی کرد: ڕووسیا بەرپرسایەتی گواستنەوەی کارناسە ئەرمەنستانییەکان بۆ سووریا و پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری لۆجستیکی و فریاکەوتن بە ئەوانی لە ئەستۆ گرتووە.

شیاوی باسە، نزیک بە ١١٠ هەزار ئەرمەنی پێش لە دەستپێکی شەڕی سووریا لە حەڵەب دەژیان کە ڕوودانی شەڕ، ٢٢ هەزار کەس لە ئەوانی ناچار بە گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان کرد.

News Code 24912

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 7 =