بەها بە هەڕەشەکان لە سەر توانستی بەرگریمان نادەین

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری وتی: بەها بە هەڕەشەکان بۆ مامەڵە لە سەر توانستی بەرگری، مووشەکی و بەرژەوەندییە ناوچەییەکان نادەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی بەرگری، سەرلەشکەر محەمەد باقری بە ئامادەبوون لە پیشانگاری بەرگری لە دیداری باڵوێزان و کارگێرانی سەربازیی کۆماری ئیسلامی ئێران وێرای بەرزڕاگرتنی رۆژانی دەیەی فەجر و ٢٢ی رێبەندان، ڕایگەیاند: ئێرانی ئیسلامی لە ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوو پلان و پیلانە جۆراوجۆرەکان بۆ بەزاندنی شۆڕشی ئیسلامی و لەوان سازدان و پاڵپشتی لە گرووپگەلی جودایی خواز و قەیرانی ئاسایش لە هەندێک لە ناوچە سنوورییەکانی تێکشکاند.

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری وێرای ئاماژە بە داسەپانی شەڕی ٨ ساڵە لە لایەن سەدام بە دەنەدانی زلهێزەکان و دەسەڵاتە دژبەرەکان، ڕاشیگەیاند: گەمارۆ و بایکۆتی درێژخایەنی ئابووری لە ماوەی ئەم ٤٠ ساڵە یەکێکی دیکە لەو پیلان و هەڵمەتانە بۆ سەر گەلی ئێران لە دوای شۆڕشی ئیسلامی بووە کە کڕین و چاککردنەوەی فرۆکە، دەرمان و خۆراکی لە خۆگرتووە و ئەم کارە لە ڕوانگەی مافی نێودەوڵەتییەوە بە هیچ جۆرێک قبووڵ ناکرێت.

ناوبراو سەبارەت بە پەیوەندییەکانی ئێران لە کۆمەڵگای جیهانی ڕوونی کردەوە: لە کاتێکدا کە کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام لە سیاسەتی دەرەکیی خۆیدا پابەندی پەیوەندییەکی نزیک و هاریکارانە لە گەڵ کۆمەڵگای نیودەوڵەتی بە ڕچاو کردنی ئەخلاق  و پرێنسیپە نێودەوڵەتییەکان بووە، بەڵام بەوەشەوە کەوتە ژێر زەختی زاڵمانەترین گەمارۆکان.

سەرلەشکەر باقری لە درێژەدا باسی لە چالاکیگەلی ئاشتی‌خوازانەی ناڤۆکی ئێران کرد و وتی: ئەگەرچی ئێران هیچ هەنگاوێکی بە پێچەوانەی هاوکێشە نێودەوڵەتییەکان هەڵنەگرتبوو، بەڵام بە شێوەیەکی ئیجابی بەشداری دانوستانەکان لە گەڵ گرووپی ۵+۱ بوو و هەندێک مەرج و ئاستەنگیشی لە بواری توێژینەوە ناڤۆکییەکان قبووڵ کرد و پابەندی بەڵێنەکانی بوو، کەچی بەوەشەوە ئەمریکا بە پەیمان شکاندن و پێشێل کردنی هەموو بەرپرسایەتییە ئەخلاقی و سیاسییەکانی لە بەرجام چووە دەرێ و پێشی بە پراکتیزەکرانی بەرجام گرت و بە داخەوە وڵاتانی ئەورووپیش نەیانتوانی بەڵێنەکانی خۆیان لەوبارەیە ڕاپەڕێنن.

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری وێرای ئاماژە بە قەیرانەکانی رۆژئاوای ئاسیا و ڕۆڵی میحوەریی ئێران لە ناوچەدا وتیشی: لە دۆخێکدا کە ناوچەی رۆژائاوای ئاسیا تووشی بووە بە تووشی زنجیرە قەیرانگەلی سەربازی، ئەمنی و تیرۆریستییەوە و هاوکات ڕژیمی زایۆنی بەردەوامە لە دەستدرێژییە سەربازییەکانی بۆ سەر گەلی بێ تاوان و چەوساوەی فەلەستین و دژی دراوسێکانی وەک لوبنان و سووریا تێهەڵدەچێت و لە لایەکی دیکەوە شایەدی هێرشی جەنایەتکارانە بۆ سەر خەڵکی یەمەن لە سەخڵەترین دۆخی ئابووری، ئەمنی و توندروستیانین، ئەوە کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە بە تەواو دەفرایەتی و ئیمکاناتی خۆیەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و جەنایەتەکانی داعش هەنگاوی هەڵێناوە و بە ئامادەبوونی ڕاوێژکارانەی لە سووریا و عێراق و پێشکەش کردنی شەهیدانێکی زۆر بۆ ئاسایشی رۆژئاوای ئاسیا و تەواو مرۆڤایەتی تێدەکۆشێت.

ناوبراو بە ئاماژە بە توانستی باڵای بەرگریی کۆماری ئیسلامی ئێران سەرەڕای گەمارۆ و بایکۆتی ٤٠ ساڵە، جەختی کرد: هێزی چەکداریی کۆماری ئیسلامی توانیویە لە سەدا ٨٠ی پێداویستییەکانی وەک چەک و چۆڵ و جیهازاتی لە بوارەکانی زەوینی، ئاسمانی، مووشەکی و دەریایی لە ناوخۆ بەرهەم بێنێت و ئێستا لە قۆناغێکین کە توانای داڕشتن و بەرهەم هێنانی هەموو جۆرە مووشەک، جیهازاتی بەرگری ئاسمانی، ڕاداری و ئەلەکترۆنیمان هەیە و گەشەی پێ دەدەین.

سەرلەشکەر باقری بە داکۆکی لە پەیوەندیی دۆستانەی هێزی چەکداری کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵ زۆربەی وڵاتانی جیهانی، وتی: بۆ پەرەدان و تۆکمە و بەرزکردنەوەی پەیوەندییەکانمان لە بواری سەربازی و بەرگری وەک ڕاهێنان و کاری زانستی و ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموونەکان لە بوارگەلی ستراتژیکی و تاکتیکی لە گەڵ وڵاتانی هاوڕێ و نادوژمن لە ئاستی جیهاندا ئامادەین.

News Code 24871

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =