وەجبەیەکی ٣٠ تۆنی کەیکی زەرد ڕەوانەی ئەسفەهان کرا

لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادە بوونی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی، وەجبەیەکی ٣٠ تۆنی کەیکی زەردی کۆمەڵەی شەهید ڕەزایی نەژاد نێردرایە بنکەی UCF ئیسفەهان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە ئامادە بوونی عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی وزەی ناڤۆکی ئێران، وەجبەیەکی ٣٠ تۆنی کەیکی زەرد لە کۆمەڵەی شەهید ڕەزایی نەژاد لە ئەردەکانەوە نێردرایە UCF، دامەزراوەی بەرهەمەکانی ئۆرانیۆمی ئیسفەهان کە ئەو وەجبەیە، دووهەمین وەجبەی کەیکی زەردی بەرهەمی وڵات بووە.

ئەو وەجبە ٣٠ تۆنییە لە کانگای ئۆرانیۆمی ساغندی ئەردەکان بەرهەم هاتووە کە پاش قۆناغەکانی بەرهەم هێنان بریتی لە خردایش، لیچین، فروشویی و ... بەستە بەندی کراوە و ئامادەی ناردن کراوە.

کەیکی زەرد لە ڕاستیدا خاکی کانزای ئۆرانیۆمە کە پاش تێپەڕینی قۆناغەکانی خاوێن کردنەوە و کاری پێویست، لە بەردی کانگایی لە کانزای ئۆرانیۆمی ساغەندی پارێزگای یەزد بەرهەم دێت.

News Code 24697

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =