به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سپۆنتیک نیوز، لێکۆڵینه‌وه نوێکان نیشان ده‌دات که پله‌ی گه‌رمای هاوینی جه‌مسه‌ری باکوور ڕێکۆردی شکاندووه که له ۱٥۰ هه‌زار ساڵی ڕابردووه، به‌م ئاسته نه‌گه‌یشتووه.
ئه‌م لێکۆڵینه‌وه نوێیه که له گۆڤاری Nature Communication بڵاو بووه‌ته‌وه نیشانی ده‌دات، پله‌ی گه‌رما له جه‌مسه‌ری باکوور له وڵاتی کانادا پێوانه‌ی لێداوه به‌جۆرێک له ۱۱۵ هه‌زار ساڵی ڕابردوو بێ وێنه بووه.
سیمۆن پێندلتۆن زانای که‌شناسی له‌مباره‌وه وتی: ئه‌مه به‌ڕوونی نیشان ده‌دات که زه‌وی ڕووبه‌ڕووی بڕێک گۆڕانکاری بووه‌ته‌وه که له ۱۱۵ هه‌زار ساڵی ڕابردووه نه‌بووه.
گۆڕانکاری له پله‌ی گه‌رمای زه‌وی ئاڵ و گۆڕی زۆری له جه‌مسه‌ری باکووری ساز کردووه و زۆربه‌ی کێوه یهخییهکان له حاڵی توانه‌وه‌دان ئه‌مه‌ش ئه‌ونده‌ی دیکه که‌ش و جه‌وه‌که گه‌رم ده‌کات.
بۆ نموونه له ژێر کیوه یهخییهکان بڕێک قه‌وزه‌ی نێو ده‌ریاکان دیسان له حاڵی زیندوو بوونه‌وه‌ن که زیاتر له ۴۰ هه‌زار ساڵ ژیاون دوای یهخبهنان بوون به ژێر کێوه یهخییهکانهوه.
Your Comment