فیلمی کوردی دەنگی دڵی مێروولە لە فستیڤاڵی کیش خەڵات کرا

کورتە فیلمی دەنگی دڵی مێروولە لە بەرهەم هێنانی حەوزەی هونەری پارێزگای کوردستان خەڵاتی زێڕین و دیپلۆمی ڕیزلێنانی دەرهێنەریی فستیڤاڵی فیلمی مەوجی کیش لە ئێرانی بردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە پەیوەندییە گشتییەکانی حەوزەی هونەری پاریزگای کوردستان؛ لە یەکەمین فستیڤاڵی کورتە فیلمی مەوج کە لە دوورگەی کیش بەڕێوە چوو، خەڵاتی باشترین دەرهێنەری ئەم فستیڤاڵە بە ئاکۆ زەندکەریمی دەرهێنەری فیلمی دەنگی دڵی مێروولە بەخشرا.

دەنگی دڵی مێروولەیەک، کورتە فیلمێکی ٨ خولەکییە کە منداڵانی فێرگەیەک بۆ ئەوەی ژووری وانەکەیان گەرم بێتەوە دەبێت هەرجار یەکێکیان زۆپاکە لە نەوت پڕبکاتەوە، تاکوو ڕۆژێک شێری تانکەری نەوتەکە قفڵ دەکات و دەبێت چارەیەکی بۆ بدۆزنەوە.

لەم فیلمەدا وریا گوڵڕێزان وەک کامێراوان و زانیار لوتفی وەک دیزاینەری فیلمەکە هاوکارییان هەبووە.

 

News Code 2463

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 10 =