دۆزینەوەی بەردی ٤ ملیار ساڵەی زەوینی لە سه‌ر مانگ

لیکۆڵەران بە لێکدانەوەی نموونەیەکی بەردی مانگ تێگەیشتن ئەو بەردە ٢ گرەمیە هی زەویە کە ٤.١ ملیار ساڵ پێش لە قووڵایی ٢٠ کیلۆمەتری گۆی خاکی پێک هاتووە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ناسا، لێکۆڵەران پێیان وایە کۆنترین بەردی زەوینیان دۆزیوەتەوە بەڵام ئەوان پاگەندە دەکەن کە ئەو بەردە لە جیهانێکی ترەوە هاتووە.

نزیک بە ٤٨ ساڵ پێش کاتێک "ئاپۆلۆ ١٤" لە مانگەوە هاتەوە زەوی، لە گەڵ خۆی وەجبەیەکی بەردی هێنا. ئێستا زەوی ناسەکان ڕایانگەیاندووە لانیکەم یەکێک لە ئەوانە هی ٢٠ کیلۆمەتری گۆی زەوییە.

بە پێی بەڵگە دۆزراوەکان، بە هۆی کەوتنی گۆیەکی بچووک یان نێزەکی گەورە لە سەر زەوی، لەتێک لە بەردی زەوی بەرەو ئاسمان دەهاویژرێت.

ئاستی ئەو تێکهەڵچوونە ئەوەندە زۆر بووە کە بەردەکانی زەوی بەرەو دەرەوەی ئەتمۆسفێری گۆی زەوی ناردووە. ئەو بەردانە چوونەتە ئەستێرەی مانگ. لە لایەکی ترەوە، لە ئەو سەردەمەدا مەودای مانگ تا زەوی ٣ ئەوەندە کەمتر لە مەودای ئێستا بووە. کەواتە بەردەکان لە سەر مانگ کەوتوونەتە خوارەوە و لە ئاکامی ئەو ڕووداوەدا و پاش ماوەیەک ئەو بەردە لە گەڵ مادەکانی تری سەر مانگ تێکەڵ بوو.

لە هەمان پێوەندیدا گرووپێک لە لێکۆڵەرانی نێودەوڵەتی بە ڕێبەرایەتی جرمی بلوسی و ئەلکساندر نمچین کە لە مۆزەخانەی مێژووی سروشتی سوید و زانکۆی کورتینی ئۆسترالیا چالاکی دەکەن، لێکۆڵینەوەیان لە سەر بەردێکی ٢ گرەمی لە ئەو نموونانە کە ئاپۆلۆ ١٤ هێناویە ئەنجام دا.

ئاڵبەت ئەگەری هەیر ئەو نموونە هی زەویش نەبێت بەڵکوو لە مانگ کریستاڵی بووبێتەوە. بە ئەمەوە ئاوەها ڕەوتێک پێویستی بە دۆخێکە کە لە هیچ یەکە لە نموونەکانی تری مانگدا نەبینراوە.

کەواتە سادەترین شرۆڤە ئەوەیە کە ئەو بەردە هی زەوییە. ئەو بەردە لە نزیک ٢٠ کیلۆمەتری قووڵایی زەوییەوە و لە ٤.١ ملیار ساڵ پێش پێک هاتووە. هەروەها ئەو بەردە پاش یەک یان چەند تێکهەڵچوون لە خاک جودا بووەتەوە و بەرەو مەودای نێوان مانگ و زەوی هاوێژراوە.

News Code 24597

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =