به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له نیۆیۆرک پۆست، لیندسی گراهام، سیناتۆری کۆماری خواز له کاردانه‌وه به ته‌قینه‌وه‌که‌ی مه‌نبه‌ج وتی: هیوادارم سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌و شته‌ی له سووریا ئه‌نجامی ده‌دات به وردی لێکۆڵینه‌وه بکات.
ئه‌و زیادی کرد: کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی دوژمنان وره‌یان به‌رز بێته‌وه که ئێمه خه‌ریکی شه‌ڕ کردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانین.
به‌رپرسێکی ئاگاداری ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌م ته‌قینه‌وه له شاری مه‌نبه‌ج وتی: له‌م ته‌قینه‌وه ۴ سه‌ربازی ئه‌مریکایی کوژراون و ۳ سه‌ربازی دیکه‌ش بریندار بوون.
ئه‌م ته‌قینه‌وه له بازاڕێکی شاری مه‌نبه‌ج ڕووی دا که هێزه‌کانی ئه‌مریکا تێیدا له حاڵی هات و چوو کردندا بوون.
به‌م هۆیه‌وه لانی که‌م ۹ که‌سی سڤیلیش کوژراون و ۲۰ که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
گرووپی تیرۆریستی داعش به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ی له ئه‌ستۆ گرتووه.
Your Comment