بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سومرییە نیوز، حەین قەدۆ، ئه‌ندامی پارێزگای نه‌ینه‌وا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگۆی جێگیر بوونی ۲۰ هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكایی له نه‌ینه‌وا و ده‌رکردنی حه‌شدی شه‌عبی له‌و پارێزگایەی ڕه‌ت کردەوە.
ئەو لەمبارەوە وتی: چه‌ند میدیایەکی عێراقی ڕایانگەیاند كه سوپای ئه‌مریكا ۲۰ هه‌زار سه‌ربازی له مووسڵ و ده‌وربه‌ری جێگیر كردوووه و كار بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌و ناوچانه ده‌كه‌ن که ئه‌و هه‌واڵانه دوورن له ڕاستی و ئامانج له ڕاگه‌یاندنی ئه‌و هه‌واڵانه دروست کردنی ترس و ته‌نگه‌ژه‌یه له نێوان هاووڵاتیانی مووسڵدا.
ئەم نوێنەرە عێراقییە داوای له عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆک وه‌زیران کرد که ڕای گشتی ئاگادار بکاته‌وه له پرسی جێگیر بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له باکوور و دیکه‌ی ناوچه‌کانی عێراق و ئامانج له ئاماده‌بوونی ئه‌و هێزانه چییە.
ئەو زیادی کرد: بێ هه‌ڵویستی به‌غدا له به‌رانبه‌ر ئه‌م جۆره ده‌نگۆیانه تێکدانی دۆخی ئه‌منی و نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوکێی هاووڵاتیانی عێراقی لێ دەکەوێتەوە.
بۆچوونی ئێوە