حسه‌ین خۆش ئێقباڵ له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ مێهر وتی: له‌م کاره تیرۆریستییه کوهسار فاتحی، شۆفیڕی ئامبۆڵانسه‌که شه‌هید بوو، ئه‌مه له حاڵیک دایه که له هه‌موو جیهان که‌سانێک که له مانگی سوور و ڕێکخراوه فریاگوزارییه‌کان ئیش ده‌که‌ن ده‌بێت پارێزراو بن.
ئه‌و زیادی کرد: دوای لێکۆڵینه‌وه‌کان ڕوون بووه‌ته‌وه که بڕێک له ئه‌ندامانی گرووپه‌کانی دژ به شۆڕشی ئیسلامی له‌م کاره تیرۆریستییه ده‌ستیان بووه که له چوارچێوه‌ی چالاکی ژینگه پارێزی پشتیوانیان له‌و که‌سانه کردبوو، ئه‌م که‌سانه ئێسته ده‌ستگیر بوون.
جێگری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی پارێزگاری کوردستان زیادی کرد: له ڕۆژانی ڕابردووش چه‌ند که‌سێکی سه‌ر به گرووپه‌کانی دژ به حکومه‌ت له ژێر ناوی کاری ژینگه‌یی کاری نایاساییان ئه‌نجام داوه، که ده‌ستگیر بوون دوای لێکۆڵینه‌وکان ڕوون بووه‌ته‌وه که هه‌ر ئه‌م که‌سانه له شه‌هید کردنی شۆفیڕی ئامبۆڵانهسهکه ده‌ستیان بووه.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا: ڕێکخراوه یاساییه‌کان جیاوازن له یاساشکێنه‌کان و له خه‌ڵک داوا ده‌که‌م گوێی به هه‌واڵ و پاگه‌نده و ئه‌و دۆنگۆیانه نه‌ده‌ن که به‌درۆ سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته بڵاوی ده‌که‌نه‌وه.
خۆش ئێقباڵ جه‌ختی کرد: ده‌وڵه‌ت له درێژه‌ی جێبه‌جێ کردنی ئامانجه به‌رزه‌کانی ئێران و دابین کردنی ئه‌منیه‌ت بۆ خه‌ڵک و ڕێکخراوه یاساییه‌کان ئه‌وه‌ی له ده‌ستی بێت ئه‌نجامی ده‌دات، به‌ڵام حسابی ئه‌م که‌سانه که له ژێر ناوی ژینگه پارێزی سه‌رقاڵی کاری نایاساین جیاوازه له ڕێکخراوه یاساییه‌کان. جیا کردنه‌وه‌ی چالاکییه نایاساییه‌کان و شێواندنی ئه‌منیه‌ت له کاری یاسایی کارێکی گرنگه و هیوادارم خه‌ڵک گوێ درۆی دوژمنان نه‌ده‌ن.
شایانی باسه که ئێواره‌ی هه‌ینی ۲۹ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ کۆسار فاتحی، چالاکی مانگی سووری کوردستان به هۆی ته‌قه‌ی چه‌ند که‌سێک له ڕێگای کامیاران بۆ سنە شه‌هید کرا.
Your Comment