به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، له حاڵێکدا هه‌واڵی کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له سووریا بڵاو بووه‌ته‌وه، ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو بووه‌ته‌وه که ئه‌مریکا له نزیک بنکه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له ئه‌نبار و له نزیک هه‌ولێر سه‌رقاڵی ساز کردنی بنکه‌ی سه‌ربازییه.
کاناڵی ئاسمانی ئه‌خبارییه ڕایگه‌یاند که ئه‌مریکا له دوای ئه‌وه‌یه تاکوو ۳ بنکه‌ی سه‌ربازی له عێراق ساز بکات.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، بنکه‌ی یه‌که‌م له شاری بیجی له سه‌لاحه‌دین، بنکه‌ی دووهه‌م له ناوچه‌ی فه‌تحه ساز ده‌کرێت، هه‌روه‌ها ئه‌مریکاییه‌کان له نزیک بنکه‌ی سه‌ربازی که‌ی وان له که‌رکووک سه‌رقاڵی ساز کردنی بنکه‌ی سه‌ربازین.
ئهخبارهییه ئاماژه‌ی داوه که کۆمپانیا ئه‌مریکاییه‌کان کاری ساز کردنی بنکه سه‌ربازییه‌کانیان له پارێزگای سه‌لاحه‌دین ده‌ست پێ کردووه.
Your Comment