بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەریی ئانادۆلو ئیدعای کرد کە سوپای ئەمریکا هوماری چەک و چۆڵی خۆی لە ناوچەی مالکیە لە پارێزگای حەسەکەی سووریا لە نزیکیی سنووری عێراقی چۆڵ کرد.
بە گوێرەی ئەو هەواڵە، رۆژی ڕابردوو ٥٠٠ سەربازی ئەمریکی کە لە هومارگەلی ٤٠٠ مەتریی دووجای ناوچەدا جێگر بوون، لە گەڵ چۆڵ کردنی ئەو ناوچەیە بە بۆری و ئۆتۆمبیلی زرێپۆش و هامر چوونە ناو خاکی عێراقەوە.
ئانادۆلو ئیدعایشی کرد کە ئەمریکا لەو ناوەندانە بۆ گەیاندنی چەک و جیهازاتی شەڕ بە هێزەکانی پەکەکە و یەپەگە کەڵکی وەردەگرت.
Your Comment