به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، له میانه‌ی دوو ڕۆژ لێکۆڵینه‌وه له مۆسیقای ئاینی کوردی له شاری شیراز کۆنسێرتی مۆسیقا به‌ڕێوه ده‌چێت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هونه‌رمه‌ندان ئاره‌ش شه‌هریاری له کرماشانه‌وه ته‌مۆرنه‌وازی ده‌کات و عه‌بدولڕه‌حمان عه‌وسی له سنه‌وه مۆسیقای خانه‌قایی به‌ڕێوه ده‌بات، هه‌ر دوو هونه‌رمه‌ندی کورد له‌م به‌رنامه‌دا ئاوازی کوردیش پێشکه‌ش ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها دوکتور حه‌مید ڕه‌زا ئه‌رده‌ڵان شاره‌زا و لێکۆڵه‌ری ناسراوی مۆسیقای ئێرانی سه‌باره‌ت به مۆسیقای کوردی و گرنگی ئه‌م مۆسیقای لێدوانی خۆی پێشکه‌ش ده‌کات.
شایانی باسه که ئه‌م مه‌راسمه له میانه‌ی ڕۆژانی ۲۸ و ۲۹ی سه‌رماوه‌ز له هۆڵی هونه‌ری شاری شیراز به‌ڕێوه ده‌چێت.
Your Comment