به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عه‌لی لاریجانی له دووهه‌مین خولی کۆنفڕانسی پارلمانه‌کانی ۶ وڵاتی ئاسایی وتی: ڕه‌نگه زۆر که‌س بۆی پرسیار بێت که بۆچی بۆ ئه‌م ۶ وڵاته بابه‌تی تیرۆر ئه‌وه‌نده گرنگه. له‌م ۳۰ ساڵه زیاترین شه‌ڕی جیهان له ئاسیا بووه و گرووپه تیرۆریستییه‌کان له‌م ناوچه‌یه سه‌ری هه‌ڵداوه، شه‌ڕی عێراق، سووریا و ئه‌فغانستان ئه‌م شته ده‌سه‌ڵمێنێت.
ئه‌و زیادی کرد: زۆربه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌کان له ئاسیان، پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا ئاسیا لێهاتوویی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م هه‌موو گرووپه تیرۆریستییه‌ی هه‌یه یان ئه‌وه‌ی که‌سانێک له ده‌ره‌وه ئه‌م بابه‌ته‌ی بۆ ساز ده‌که‌ن؟ بێ گومان شه‌ڕ و گرووپه تیرۆریستییه‌کان په‌یوه‌ندی به ئاسیاوه نییه و بابه‌تێکی ده‌ره‌کییه و بڕێک له به‌رپرسانی ئه‌مریکا به ئاشکرا دانیان پێداناوه که داعش و گرووپه تیرۆریستییه‌کان و شه‌ڕه‌کانیان له ناوچه‌که ئه‌وان سازیان کردوون.
سه‌رۆکی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران وتی: چون ئه‌مریکا له‌م شه‌ڕانه ئامانجی خۆیی هه‌یه، چون سه‌ده‌ی داهاتوو سه‌ده‌ی ئاسیایه. له ئاسیا دەفرایەتی زۆر باش بۆ گه‌شه کردن هه‌یه، ئێسته چین له بازه‌رگانی جیهان سه‌ری هه‌ڵداوه و ڕووسیاش له ڕووه‌کانی دیکه‌وه ڕۆڵی کاریگه‌ری له جیهاندا هه‌یه. هه‌روه‌ها پاکستان هێزی مرۆڤی زۆر باشی هه‌یه، هه‌روه‌ها وڵاتانی دیکه‌ش وه‌ک ئێران و تورکیا و ئه‌فغانستان ڕۆڵی به‌رچاویان له ناوچه‌که هه‌یه که ئه‌مانه‌ش جێگه‌ی بایه‌خ و ترسن بۆ ڕۆژئاوا.
لاریجانی ئاماژه‌ی دا: له ڕاستیدا کێشه‌ی ئه‌وان ئه‌وه‌یه که به‌ر گه‌شه کردنی ئاسیا بگرن و ئه‌م کاره‌ش ته‌نیا به نانه‌وه‌ی شه‌ڕ و ساز کردنی گرووپه تیرۆریستییه‌کان له ناوچه‌که ده‌کرێت و به‌م کاره ده‌یانه‌وێت ئاسیا بتوێننه‌وه.
ئه‌و له کۆتایدا جه‌ختی کرد: سه‌رۆک کۆماری تورکیا به باشی ئاماژه‌ی کرد که تیرۆر دارمهقاشی ده‌ستی داگیرکه‌رانه و سه‌رۆکی پارلمانی چینیش دژایه‌تی خۆیی بۆ تاکڕه‌ویی له ئاستی جیهان نیشان دا که بڕاستیش وایه و جیهان قبوڵی ناکات ئه‌مریکا یه‌کلایه‌نه فه‌رمانی پێبدات چی بکه‌ن و چی نه‌که‌ن. ئه‌م خوله‌ی کۆنفڕانسه‌که زۆر به باشی به‌ڕێوه چوو و خولی داهاتووش له تورکیا به‌ڕێوه ده‌چێت.
Your Comment