هەمیشە ئەگەری گەڕانەوە بۆ پیتاندنی ئۆرانیۆم لە ئارا دایە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسێکی ئیتالیایی ڕایگەیاند: ئەگەری ئەوە لە ئارا دایە وەک بەر لە بەرجام پیتاندنی ئۆرانیۆم لە ئێران ئەنجام بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕای نیوز ۲٤، محەمەد جەواد زەریف ڕایگەیاند کە بە هۆی پێشێلکارییەکانی ئەمریکا ئەگەری ئەوە لە ئارا دایە وەک بەر لە بەرجام پیتاندنی ئۆرانیۆم لە ئێران ئەنجام بێت. ئەگەر ئەورووپاش لە دوای سەربەخۆ بوونە نابێت گوێڕایەڵی ئەمریکا بێت.

ئەو زیادی کرد: سیاسەتەکانی ترامپ هەڵەیە چون ئێران گوشاری سەختر لەمەشی تێپەڕاندووە و لەم قۆناغەش تێپەڕ دەبێت. بەرجام یەکێک بوو لە باشترین ڕێککەوتنەکانی ئەم سەردەمە کە ئەگەری دووبارە بوونەوەی زۆر کەمە.

زەریف ئاماژەی دا: ئەورووپا دەبێت بۆ ئەمنیەت و سەربەخۆیی خۆی تێچوو سەرف بکات ناکرێت بێ ئەوەی قولت تەڕ بێت ماسی بگریت. 

ئەو سەبارەت بە سووریا و یەمەن وتی: بۆ ئێران دەبێت لە سووریا بکشێتەوە و یارمەتی دەمیشق نەدات کە داعش بە تەواوی لەناو بچێت؟ باشە فڕۆکەی کام وڵات یەمەن بۆردمان دەکات هین ئێرانە؟ ئەمریکا کاتی خۆی دەیان ملیار دۆلاری سەرفی سەدام کرد بەڵام دواجار بووە دوژمنی خودی ئەمریکا، واشنتۆن لە بەرەی هەڵەی مێژوودا ڕاوەستاوە.

وەزیری دەروەی ئێران لەبارەی دیداری ترامپ و ڕۆحانی وتی: ترامپ کەسێکە جێگەی متمانە نییە، ئێمە دوو ساڵ و نیو لەگەڵ دەوڵەتی ئۆباما دانیشتین ئێستە بین و لەگەڵ ترامپ دیسان دانوستان بکەین، کاتێک سەردەمی ئەویش تەواو بوو چی دیسان دانوستان بکەین، ڕەنگە سەرۆک کۆماری داهاتووی ئەمریکا ئەم ڕێککەوتنەی قبوڵ نەبێت.

News Code 23234

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 12 =