به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له مه‌عا، جیمز جێفری، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریکا بۆ کار و باری سووریا ڕایگه‌یاند که هێزه‌کانی ئه‌مریکا و ڕووسیا له سووریا به ده‌یان جار پێکه‌وه به شه‌ڕ هاتوون.
ئه‌و له وڵامی پرسیارێک سه‌باره‌ت به شه‌ڕی ده‌یره‌زوور که باسی ئه‌وه ده‌کرێت هێزه ڕووسییه‌کان کوژراون وتی: ئێمه سه‌باره‌ت به ئۆپراسیۆنێکی سه‌ربازی تایبه‌ت قسه ناکه‌ین، هێزه‌کانی ئه‌مریکا به هۆکاری ڕه‌وا بۆ یارمه‌تی هێزه خۆجێییه‌کان له شه‌ڕی دژ به داعش له سووریا‌ن، ئه‌م جۆره ڕووداوانه ده‌یان جار پێشهاتووه، ئه‌وان له مافی خۆیان بۆ به‌رگری کردن له ئه‌گه‌ری هه‌ست کردن به مه‌ترسی سوود ده‌به‌ن.
جێفری ڕایگه‌یاند که ده‌یان جار شه‌ڕ له نێوان هێزه‌کانی هه‌ر دوو وڵات له سووریا ڕووی داوه و له‌م ڕووداوانه‌ش ته‌قه‌ی دوو لایه‌نه‌ش هه‌بووه.
Your Comment