به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، حسه‌ین فیروزی له ڕێوڕه‌سمی ڕێز گرتن له هه‌نارده‌کاره نموونه‌کان وتی: ساڵی ۹۷ی هه‌تاوی هه‌نارده کردنی کوردستان به نیسبه‌ت ساڵی ڕابردوو ۴۰ له سه‌د زیادی کردووه و به ۷۰۷ ملیۆن دۆلار گه‌یشتووه.
ئه‌و زیادی کرد: ئێمه خۆشحاڵین که سه‌ره‌ڕای هه‌موو کێشه‌کان ڕێگه‌ی هه‌نارده کردنی کوردستان کراوه‌ته‌وه. هه‌نارده کردن له سنووره‌کانی کوردستانه‌وه ۸۳ له سه‌د زیادی کردووه.
جێگری ئابووری پارێزگاری کوردستان وتی: ڕێژه‌ی هه‌نارده کردن تاکوو کۆتایی ئه‌مساڵ به ۹ ملیار دۆلار ده‌گات، به‌رز بوونه‌وه هه‌نارده کردن نیشانه‌ی باشی ئابووری وڵاته. ته‌نیا له باشماغه‌وه له ۷ مانگی ڕابردوو ۳.۷ ملیار دۆلار که‌ل و په‌ل هه‌نارده کراوه که به نیسبه‌ت ساڵی ڕابردوو ۱۷ له سه‌د به‌رز بووه‌ته‌وه.
فیروزی وتی: کێشه‌کانی به‌رده‌م هه‌نارده کردنی کوردستان بچووکن که ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن. زۆربه‌ی هه‌نارده کردنی ئێمه بۆ عێراق و هه‌رێمی کوردستانه که به ته‌مه‌نی ئێرانی ئه‌نجام ده‌بێت.
Your Comment