حه‌سه‌ن کازمی قومی، باڵوێزی پێشووی ئێران له عێراق، له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئاژانسی مێهر، سه‌باره‌ت به سه‌ردانی به‌رهه‌م ساڵح بۆ تاران وتی: سه‌ردانی به‌رهه‌م ساڵح له‌م کاته‌دا بۆ تاران مانای زۆر هه‌ڵده‌گرێت، یه‌که‌م په‌یامی ئه‌وه‌یه که هات و چووی به‌رپرسانی باڵای دوو وڵات نیشانی ده‌دات په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ر دوولا زۆر باشه.
ئه‌و زیادی کرد: ئێران و عێراق وه‌ک دوو وڵاتی گرنگ ڕوانینی یه‌کسانیان بۆ ناوچه‌که هه‌یه و له دوای سه‌قامگیرین، که‌واته ئه‌م سه‌ردانانه کاریگه‌ری ده‌بێت له سه‌ر به‌رنامه هاوبه‌شه‌کانی هه‌ر دوو لا. ئێمه ده‌بێت له دوای په‌ره‌دانی زیاتر به هاوکارییه‌کانی نێوان عێراق و ئێران له بواری سیاسی، فه‌رهه‌نگی، ئابووری و ئه‌منیه‌تی بین که له سوودی هه‌ر دوو وڵاته.
باڵوێزی پێشووی ئێران له عێراق وتیشی: ئه‌مریکا گوشاری زۆری خسته سه‌ر عێراق تاکوو هاوڕێی گه‌ماڕۆکانی سه‌ر ئێران بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ تاران نه‌خێر وتنه به ئه‌مریکا.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا: به‌رپرسانی عێراق به ئه‌مریکایان وتووه ئێمه له دوای به‌رژوه‌ندی خۆمانین و هه‌ر له‌م ڕوانگه‌وه په‌ره‌دان به په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران و وڵاتانی دیکه‌ی ناوچه‌که له سیاسه‌تی ئێمه دایه. سه‌ردانی به‌رهه‌م ساڵح نیشانی ده‌دات که سیاسه‌تی به‌غدا ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌مریکایه و ئێرانیش چ ئێسته و چ له سه‌رده‌می ڕژمی به‌عس هه‌میشه پشتیوانی له خه‌ڵکی عێراق کردووه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت له‌م پشتیوانییه.
ئه‌و دیپلۆماته ئێرانییه جه‌ختی کرد: ئێران و عێراق هاوبه‌شی دینی و فه‌رهه‌نگی و سیاسی و ئابووریان پێکه‌وه هه‌یه. ئێران له کاتی هێرشی داعشییه‌کان ته‌نیا وڵاتێک بوو پشتیوانی له عێراق و خه‌ڵکه‌که‌ی کرد و یارمه‌تیانی دا.
کازمی قومی وتی: سه‌ردانی به‌ڕێز ساڵح له چوارچێوه‌ی به‌رژوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ر دوو وڵاته که ده‌توانێت ببێته هۆی سه‌قامگیری و ئه‌منیه‌تی ناوچه‌یی و په‌ره‌دان به هاوکارییه‌کانی هه‌ر دوو لا. هیوادارم له میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه هه‌نگاوی جدی تر بۆ هاوکاری نێوان هه‌ر دوو وڵات هه‌ڵبگیردرێت و ئاستی بازه‌رگانی نێوان عێراق و ئێران ئه‌مساڵ به‌رزتریش ببێته‌وه.
Your Comment