به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر ، له دوایین کێبه‌رکێ خولی نایابی تۆپی پێ پارێزگای کوردستان، یانه‌ی ئاویه‌ری سنه و شایانی بانه پێکه‌وه یاریان کرد که له کۆتایدا یانه‌ی ئاویه‌ری سنه‌ی توانی بە ۲ گۆڵ یانه‌ی شایانی بانه شکست بدات، هه‌روه‌ها یانه‌ی هه‌ڵۆی سنه بە ۲ خاڵ به‌رانبەر بە یه‌ک لە یانه‌ی هیوای گه‌ڕووسی دانا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته یانه‌کانی ئاویه‌ری سنه، ئاراسی مه‌ریوان و شایانی بانه به خاڵی ۲۹، ۲۵ و ۲۱ بوونه یانه‌ی یه‌که‌م و دووهه‌م و سێهه‌می ئه‌م ورزه‌ی خولی نایاب ی تۆپی پێ پارێزگای کوردستان و به‌م شێوه‌یه یانه‌ی ئاویه‌ری سنه به ۲۹ خاڵ توانی سه‌رجه‌م ببێته قاره‌مانی ئه‌م کێبه‌رکێیانه.
هه‌روه‌ها یانه‌کانی قوروه، هه‌ڵۆی سنه و هیوای گه‌ڕووس له بیجاڕ خراب ترین پله‌یان به ده‌ستان هێنا و چوونه ڕیزی دوایین لسیتی براوه‌کانی ئه‌م ورزه‌ی خولی نایابت تۆپی پێ پارێزگای کوردستان.
شایانی باسه له‌م خوله یانه‌کانی ئاویه‌ری سنه، هیوای گه‌ڕووسی بیجاڕ، هه‌ڵۆی سنه، قوروه، ئاراسی مه‌ریوان، شایانی بانه، په‌یامی نوێی سنه و شاره‌وانی بانه به‌شداریان کردبوو.
Your Comment