به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له مه‌یادین، ئه‌حمه‌د مه‌نزه‌ری، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێکخراوی جیهانی ته‌ندروستی وتی: ده‌مارگرژییه‌کانی حه‌دیده گیانی هه‌زاران که‌سی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
ئه‌و زیادی کرد: نیوه‌ی ناوه‌نده ته‌ندروستی و ده‌رمانییه‌کانی یه‌مه‌ن له کار که‌وتوون.
مه‌نزه‌ری وتی: خه‌ڵکی یه‌مه‌ن له ئان و ساتی قات و قڕییه‌کی گه‌وره‌ن. نزیک به ۱.۸ ملیۆن منداڵ و ۱.۱ ملیۆن ژن له که‌می خۆراک ئازار ده‌بینن. زیاتر له ۴۰۰ هه‌زار منداڵی یه‌مه‌نی به هۆی برسیه‌تیه‌وه نه‌خۆشن.
هه‌روه‌ها ته‌لعه‌ت شه‌رجی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی سه‌نعا رایگه‌یاند: مه‌ترسی له سه‌ر گیانی ۴۰۰ هه‌زار منداڵی حه‌دیده هه‌یه. زۆر بوونی هێرشه‌کانی سعوودییه‌کان بووه‌ته هۆی بڕینی یارمه‌تی بۆ ده‌یان ملیۆن که‌س له یه‌مه‌ن.
Your Comment