به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئاناتۆلی، ئه‌م که‌سانه تاوانبارن که له ساڵی ۲۰۱۶ و له کاتی کوده‌تاکه په‌یوه‌ندیان بووه له‌گه‌ڵ گرووپی گوله‌ن. دادگای تورکیا ئاماژه‌ی داوه که ئه‌م ۱۰۳ که‌سه له هه‌موو چینه‌کانی سوپای تورکیان و ته‌نانه‌ت فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیشی تێدایه.
ئه‌م هێزه سه‌ربازیانه تۆمه‌تبار کراون که به هێڵی ته‌له‌فۆن پێکه‌وه په‌یوه‌ندی تایبه‌تیان بووه.
هه‌روه‌ها له ئۆپراسیۆنێکی دیکه له ۳۱ شاری تورکیا، ۷۴ که‌سی دیکه‌ش به هۆی په‌یوه‌ندی به کوده‌تاکه‌ی ساڵی ۲۰۱۶ ده‌ستگیر بوون.
له دوو ساڵی ڕابردوو و دوای کوده‌تاکه ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان به بیانووی په‌یوه‌ندی به‌م کوده‌تایه‌وه ده‌یان هه‌زار که‌سی دستگیر کردووه و له کار دوور خستووه‌ته‌وه.
ئه‌رووپا و ئه‌مریکا به ده‌یان جار ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌م شه‌پۆله ڕاگه‌یاندووه به‌ڵام تورکیا گوێی به‌م نیگه‌رانیانه نه‌داوه.
بۆچوونی ئێوە