به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئاکسیۆن، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به هێرشی فڕۆکه‌کانی عه‌ره‌بستان بۆ سه‌ر پاسێکی خوێندکاره‌کان وتی: ئه‌مه نمایشێکی ترسناک بوو. له ڕوانینی پاسه‌که زۆر دڵته‌نگ بووم، ئه‌مه کاره‌سات بوو.
ئه‌و زیادی کرد: ئازار کێشان وشه‌ی ته‌واو نییه. سعوودییه‌کان له‌و که‌سانه‌ن که نازانن چۆن چه‌ک به‌کار بێنن و ئه‌مه‌ش ترسناکه.
ترامپ له وڵامی ئه‌م پرسیاره که فرۆشتنی چه‌ک به عه‌ره‌بستان ڕاده‌گرێت یان نا وتی: ئه‌وه‌ی له یه‌مه‌ن ڕوو ده‌دات زۆر ترسناکه و ئێسته چاودێڕی یه‌مه‌ن ده‌که‌ین و ئه‌مه‌ش کاره‌ش زۆر به هه‌ستیارییه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا: له‌گه‌ڵ سعوودییه‌کان سه‌باره‌ت به زۆر شت قسه ده‌که‌م. به‌ڵام گومانی تێدا نییه که ناتوانم ئه‌و که‌سانه قبوڵ بکه‌م که نازانن چۆن چه‌ک به‌کار بێنن و پاسی منداڵان ده‌که‌ن ئامانج.
شایانی باسه که دۆناڵد ترامپ له کاردانه‌وه به کوشتنی جه‌ماڵ خاشقجیش ڕایگه‌یاند که فرۆشتنی چه‌ک به ڕیاز ڕاناگرن و ئه‌م دوو بابه‌ته په‌یوه‌ندیان پێکه‌وه نییه.
Your Comment