بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە واشنتۆن تایمز، جان بۆڵتۆن، راوێژکاری ئەمنیەتی نیشتمانی کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە ڕەنگە بڕێک لە وڵاتانی جیهان نەتوانن هاوڕێی گەماڕۆ نەوتییەکان لە دژی ئێران بکەن.
ئەو کە لاینگری شەڕ لە دژی ئێرانە زیادی کرد: واشنتۆن لە دوای ئەوەیە کە زیاترین گوشار بخاتە سەر ئێران تاکوو هەناردە کردنی نەوتی کەم بێتەوە، بەڵام تاکوو ئەو جێگەی زەرب لەو وڵاتانەی نەدرێت لە ئێرانەوە نەوت هاوردە دەکەن.
شایانی باسە لە مانگی مەی ئەمساڵەوە کە ترامپ لە بەرجام کشایەوە هەموو هەوڵی ئەمریکا ئەوەبووە کە هەناردەی نەوتی ئێران بە سفر بگات.
ئەمە لە حاڵێک دایە کە زۆربەی وڵاتانی جیهان داوای مەعافیەتی گەماڕۆکانی کۆشکی سپیان لە بواری نەوتدا کردووە.
Your Comment