AP ١٣٩٧ گەڵاڕێزان ٨ ١٤:٢١

وەلید موعەلم:

تیرۆریستەکان لە ئەدلەب بە چەکی قورس لە ناوچەی داماڵڕاو لە چەک دان

تیرۆریستەکان لە ئەدلەب بە چەکی قورس لە ناوچەی داماڵڕاو لە چەک دان

وەزیری دەرەوەی سووریا ئاماژەی دا کە تیرۆریستەکان لە ئەدلەب بە چەکی قورس لە ناوچەی داماڵڕاو لە چەک دان و جەختی کرد: ئەدلەب لە لایەن تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا و ڕۆژئاوا داگیر کراوە.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سپۆنتیک، وەلید موعەلم، وەزیری دەرەوەی سووریا وتی: سەرەڕای واژۆ کردنی ڕێککەوتنی ناوچەی داماڵڕاو لە چەک لە نێوان ئەردۆغان و پووتین، تیرۆریستەکان لەم ناوچەیە بە چەکی قورسەوە جێگیر بوون و نەکشاونەتەوە.

ئەو زیادی کرد: ئەمە نیشان دەدات کە تورکیا نایەوێت بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات، هەربۆیە ئەدلەب لە لایەن تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا و ڕۆژئاوا داگیر کراوە.

وەزیری دەرەوەی سووریا وتی: ئەمریکاش لە ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ژێر چەتری هاوپەیمانی نێونەتەوەیی هەزاران سووری کوشتووە و بەپێچەوانە پشتیوانی داعشن. ڕەقە ئەمە دەسەڵمێنێت و سەرهەڵدانەوەی داعشلە سنوورەکانی سووریا و عێراق بە هۆی پشتیوانی ئەمریکایە.

موعەلم ئاماژەی دا: ئەمریکا بە بیانۆی پشتیوانی لە کوردی سووریا، لە ناوچە کوردنشینەکان بنکەی سەربازی و فڕۆکەخانە ساز دەکات و لە تەنفیش خۆی جێگیر کردووە تاکوو یارمەتی داعش بدات بۆ ژیانەوە. ئەمریکا لە دوای درێژە دان بە قەیرانی سووریایە. سوپای سووریا و هاوپەیمانەکانی لەگەڵ داعش و بەرەی نوسرە شەڕ دەکەن.

News ID 22746

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha