بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سپۆنتیک، ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە هەنگاوەکانی ئەمریکا لە تەنەف کارێکی داگیرکارانەیە.
ئەو زیادی کرد: مسکۆ بە دەیان جار ڕەخنەی لە هێزەکانی ئەمریکا گرتووە کە بێ مۆڵەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە باشووری سووریان.
زاخاراۆڤا وتی: ئەمریکا باشووری سووریای داگیر کردووە. دۆخی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریاش لەگەڵ کوردەکانی سووریا باش نییە و جێگەی نیگەرانییە. دۆخی تەنەفیش کە لە لایەن ئەمریکاوە داگیر کراوە هیچ باش نییە.
Your Comment