به راپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر، ئهمرۆ یەکەمین فێستیڤاڵی موزیکی ڕێکخراوی نوێگەرە بە هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی بهڕێوهدهچێت.
دروشمی فستیڤاڵهکه "ئاوازێک لەگەروی نیشتمانەوە" دیاری کراوه و لە فێستیڤاڵەکەدا موزیکی ناوچە جیاجایاکانی هەرێمی کوردستان کۆدەکاتەوە.
له ههواڵهکاندا هاتووه که لە فێستیڤاڵی سورنا دا چەند هونەرمەندێکی دیار و ١٢ گروپی هونەری لە سلێمانی، دهۆک، کەرکوک، هەڵەبجە و هەورامان، کۆیە، دەڤەری پشدەر، گەرمیان، مەخمور و شەنگال و گروپەکانی چەند ناوچەیەکی تر بەشداریدەکەن و بەرهەمەکانیان پێشکەشدەکەن.
فێستیڤاڵی سورنا، ئەمڕۆ پێنجشەممە کاتژمێر چواری پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی تەلاری هونەر لە سلێمانی دەستپێدەکات و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
Your Comment