بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕۆیترز، مایکل پەمپەئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ویزای هەموو ئەو کەسانە پووچەڵ دەکەنەوە کە دەستیان لە کوشتنی ڕۆژنامە نووسە عەرەبستانییەکە بووە.
ئەو زیادی کرد: بەرژەوەندی ستراتیژیکی واشنتۆن لەگەڵ ڕیاز لە سەر جێگەی خۆیەتی و گۆڕانکاری بە سەر نایەت.
پەمپەئۆ وتی: ڕیاز ئەو کەسانەی دەستیان لە کوشتنی خاشقجی بووە دۆزیوەتەوە و بە زوویش سزایان دەدات.
هەروەها وتەبێژێکی وەزارەتی دەروەی ئەمریکا وتی: بەهۆی کوشتنی خاشقجی ویزای ۲۱ کەس ههڵدهوهشێتهوه یان ئەوەی بۆ سەفەر بە ئەمریکا ویزایان پێنادرێت.
Your Comment