به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئاژانسی کیۆدۆ ڕایگەیاند: ئێران ڕێگه‌ی گفتوگۆی کردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌مریکا بۆ ئه‌م کاره هیچ ئاماده‌ییه‌کی پێوه نابینرێت.
ئه‌و زیادی کرد: ئێمه ڕێگه‌ی گفتوگۆی بێ مه‌رجمان کردووه‌ته‌وه، به‌ڵام تاکوو ئه‌و کاته‌ی واشنتۆن نه‌توانێت ڕێز له ئێران بگرێت، دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته ناکرێت. به‌داخه‌وه ڕه‌فتاری ئه‌مریکا بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که دانوستان له‌گه‌ڵ واشنتۆن بچێته ژێر پرسیاره‌وه.
زه‌ریف ئاماژه‌ی دا: ئه‌مریکا ده‌توانێت به جێبه‌جێ کردنی به‌رجام و ڕاگرتنی گه‌ماڕۆکان ڕێگه بۆ دانوستان بکاته‌وه.
ئه‌و جه‌ختی کرد: له دۆخی ئێسته‌دا ئێران هه‌م نه‌وتی خۆی ده‌فرۆشێت هه‌م ئابوورییه‌که‌ی ده‌ستی پێوه ده‌گرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌روه‌ها وتی: ئێمه به پێی لێکدانه‌وه و ئه‌منیه‌تی نیشتمانی و به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان بڕیار ده‌ده‌ین.
Your Comment