به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌لعاله‌م، خالید بن فه‌رحان ئالی سعوود، شازهدهیهکی سعوودی که دژی ده‌سه‌ڵاتی ئێسته‌ی عه‌ره‌بستانه به کاناڵی مه‌یادین وتی: ڕوودار بوون و بێ باک بوون شیوای بن سه‌لمانه، من له سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌م که داهاتووی سیاسی بن سه‌لمان کۆتایی پێهاتووه و ڕه‌نگه له دژی باوکی کوده‌تاش بکات.
ئه‌و زیادی کرد: من به هۆی ڕوانگه سیاسییه‌کانم ژه‌هراوی کرام و ۳ ساڵ ناچار بووم خۆم درمان بکه‌م. محه‌مه‌د بن سه‌لمان ده‌بێت به هۆی کوشتنی خاشقجییه‌وه سزا بدرێت.
ئه‌م که‌سه سعوودییه وتی: ڕیاز ۱۰ ڕۆژ به‌ر له کوژرانی خاشقجی پلانی ڕفاندنی ئاماده کردبوو. به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی سعوودییه ئاماده به بیانۆی یارمه‌تی چه‌ندین ملیۆن دۆلار داوایان کرد که من سه‌ردانی باڵوێزخانه‌ی ئه‌وان له میسر بکه‌م و له‌وێدا بمڕفێنن.
شایانی باسه که بن فه‌رحانیش وه‌ک خاشقجی دوای ده‌سه‌ڵاتداری بن سه‌لمان له عه‌ره‌بستان هه‌ڵاتووه و له ئا‌ڵمانیا نیشته‌جێیه.
هه‌موو ئه‌م قسانه له حاڵێک دایه که ڕۆژنامه‌ی لۆفیگارۆ ڕایگه‌یاند که ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارا دایه خالید بن سه‌لمان، باڵوێزی ئێسته عه‌ره‌بستان له ئه‌مریکا جێگه‌ی محه‌مه‌د بن سه‌لمان وه‌ک شازاده‌ی جێنیشین بگرێته‌وه.
بۆچوونی ئێوە