AP ١٣٩٧ ڕەزبەر ٢٩ ١١:٠١

ته‌رمی مامۆستا سمکۆ له‌ مه‌هاباد به‌ خاک سپێردرا

ته‌رمی مامۆستا سمکۆ له‌ مه‌هاباد به‌ خاک سپێردرا

ته‌رمی هونه‌رمه‌ندی ناسراوی شاری مه‌هاباد، ئیسماعیل پاکزاد له‌ به‌شی هونه‌رمه‌ندانی مه‌هاباد به‌ به‌شداری خه‌ڵکی شاره‌که‌ به‌ خاک سپێردرا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ته‌رمی هونه‌رمه‌ندی ناسراوی شاری مه‌هاباد، ئیسماعیل پاکزاد له‌ به‌شی هونه‌رمه‌ندانی مه‌هاباد به‌ به‌شداری خه‌ڵکی شاره‌که‌ به‌ خاک سپێردرا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، مامۆستا ئیسماعیل پاکزاد ناسراو به‌ ( سمکۆ) به‌ هۆی به‌کارهێنانی وشه‌ی ڕه‌سه‌نی کوردی ناسرا بوو، ئه‌و زۆربه‌ی کاره‌کانی زمانی کوردی زۆر به‌ باشی به‌ کار ده‌هێنا و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ ڕێزێکی تایبه‌تی له‌ ناو خه‌ڵکی مه‌هاباد-دا بوو.

کاری سه‌ره‌کی مامۆستا سمکۆ میکانیکی بوو به‌ڵام له‌ ته‌نیشت ئه‌مه‌دا کاری ئه‌ده‌بی و نیگارکێشیشی ده‌کرد.

ئیسماعیل پاکزاد له‌ ساڵی ۱۳۳۹ له‌ شاری مه‌هاباد له‌ دایک بوو، ئه‌و له‌ ته‌مه‌نی ۶۳ ساڵه‌یی به‌ هۆی نه‌خۆشیی دڵه‌وه‌ له‌ شاری مه‌هاباد کۆچی دوایی کرد.

News ID 22529

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha