به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئاسۆشیه‌تێد پرێس، لێوبردهی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕایگه‌یاند: بێ لایه‌نی عه‌ره‌بستان له لێکۆڵینه‌وه‌ی دۆسییه‌ی خاشقجی جێگه‌ی پرسیار و گومانه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا: ئه‌وه‌ی ڕێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و مافی مرۆڤه‌کان دیانه‌وێت ئه‌نجام دانی لێکۆڵینه‌وه‌ی بێ لایه‌نه و ڕوون کردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌کانه.
داواکاری گشتنی عەرەبستان ڕایگەیاند کە جەماڵ خاشقجی، ڕۆژنامە نووسە عەرەبستانییەکە لە باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە لە ئەستەنبۆڵ کوژراوە.
لەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: ڕۆژی دووهەمی ئۆکتۆبەر کەسێک چووەتە باڵوێزخانەی عەرەبستان لە تورکیا و شەڕ و دەمەقڕە دروست بووە و خاشقجی کوژراوە.
داواکاری گشتی زیادی کردووە کە ئەو کەسانە بۆ گەڕانەوەی خاشقجی چووبوونە تورکیا. لەمبارەوە ۱٨ کەس بە تۆمەتی کوشتنی خاشقجی دەستگیر کراون.
شایانی باسە کە جەماڵ خاشقجی دوو حەفتە بەر لە ئێستا چووە باڵوێزخانەی عەرەبستان لە تورکیا و چی دیکە نەگەڕایەوە و بێ سەر و شوێن بوو.
دواتر پۆلیسی تورکیا ڕایگەیاند کە جەماڵ خاشقجی لە باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە کوژراوە و تەرمەکەی ئه‌نجن ئه‌نجن کراوە و لە ناوچەیەکی ئەستەنبۆڵ فڕێ دراوە.
بۆچوونی ئێوە