به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له کاردانه‌وه به قسه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا که نه‌خشه ڕێگای واشنتۆن له دژی تیرۆریزم ئێرانیش له به‌ر ده‌گرێت، وتی: به‌رز بوونه‌وه‌ی ئه‌م تۆمه‌ته‌کانه‌ی به‌رپرسانی ئه‌مریکا به تایبه‌ت سه‌رۆکی ئه‌منیه‌تی نیشتمانی ئه‌مریکا له‌م ڕۆژانه به هۆی شکسته یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی ئه‌مریکا له ئێرانه که به‌رده‌وام عه‌قڵانی هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت و پیلانه‌کانی ئه‌مریکا پووچه‌ڵ ده‌کاته‌وه.
قاسمی زیادی کرد: ئه‌وه‌ی ئێرانییه‌کان له کۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌دیان کردووه و ته‌نیا که‌وتنی ئه‌مریکا له ئاستی جیهانه چون ئه‌م وڵاته تاکلایه‌نه بڕیار ده‌دات، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له‌م کۆبوونه‌وه ڕووی دا به پێچه‌وانه‌ی لێدوانه بێ بنه‌ماکانی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا و جان بۆڵتۆن بوو.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختی کرد: له قسه‌کانی ترامپ و بۆڵتۆن و ڕێکاری ئه‌مریکا بۆ دژایه‌تی تیرۆریسته‌کان به ڕوونی دیاره که ئه‌مریکا له تیرۆریسته‌کان و ئه‌و وڵاتانه‌ی ناوچه‌که پشتیوانی ده‌کات که ڕوونه توندڕه‌ون و پشتیوانی له هه‌موو جۆره گرووپێکی تیرۆریستی ده‌که‌ن. ئه‌مه به ڕوونی دیاره که ئه‌وان به ئاماژه‌ی کردن به ناو نیشانی هه‌ڵه ده‌یانه‌وێت ده‌یان ساڵ جه‌نایه‌تی خۆیان له پشتیوانی له تیرۆریسته‌کان له ناوچه‌که بشارنه‌وه.
Your Comment