به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دوکتور زانیار نه‌قشبه‌ندی له "کۆڕی زمانی کوردی و زاراوه‌کانی" له پێشانگای نێونه‌ته‌وه‌یی کتێبی کوردستان که دوێنێ ئێواره به‌ڕێوه چوو، وتی: زمانی کوردی له سێ به‌شی سه‌رکی پێکهاتووه، کوردی ژووروو، کوردی ناوه‌ند و کوردی خواروو، ئه‌م سێ زاراوه سه‌ره‌کییه‌ی زمانی کوردی له ئێستادا زیاترین کاری ئه‌ده‌بی و نووسینیشیان پێ ده‌کرێت.
ئه‌و زیادی کرد: زمانی کوردیش وه‌ک زۆری دیکه له زمانه‌کان کێشه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه که ئایا فڵان ناوچه خۆیان زمانێکی تیابهتن له بازنه‌ی زمانه‌کانی کوردی یان نا، زاراوهیهکن له زمانی سه‌ره‌کی کورد، ئه‌مه ته‌نیا کێشه‌ی زمانی کوردی نییه و هه‌موو زمانه زیندووه‌کانی جیهان به هۆی ڕه‌وه‌ک بوون و گۆڕانکاری به‌رده‌وامی زمانی ئه‌م ناکۆکییه‌یان هه‌یه. به گشتی له زمان ناسی باسی ئه‌وه ده‌کریت کاتێک دوو که‌س پێکه‌وه قسه بکه‌ن و به نه‌ختێک زه‌حمه‌ت له یه‌کتر تێبگه‌ن، ئه‌وه ئه‌و دوو که‌سه به دوو زاراوه‌ی زمانێکی تایبه‌ت قسه ده‌که‌ن.
ئه‌م زمان ناسه کورده ئاماژه‌ی دا: کێشه‌ی زمانی کوردی لێره‌دا زیاتر ئه‌وه بووه که به هۆی واقعی جوغڕافیایی زمانێکی هاوبه‌ش و هه‌مه لایه‌نه‌ی نه‌بووه، هه‌ر بۆیه ئه‌م کێشه له زاراوه کوردییه‌کان خۆی زیاتر نیشان ده‌دات.
ئه‌و سه‌باره‌ت به زاراوه‌ی هه‌ورامی وتی: بۆ نموونه ئێسته قسه له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته یه‌کجار زۆره که ئایا هه‌وارامی خۆی زمانێکی تایبه‌ته و ئێمه زمانه کوردییه‌کانمان هه‌یه یان نا ئه‌ویش زاراوه‌یه‌ک له زمانی کوردییه؟ هه‌ورامی له ڕووی ڕێزمانییه‌وه جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ سۆرانی و کرمانجی و له زۆر جێگه‌دا له ڕێزمانی فارسی له ناوچه‌ی کرمان ده‌چێت.
دوکتور نه‌قشبه‌ندی جه‌ختی کرد: به‌ڵام له‌مڕۆدا ئه‌مه ته‌نیا پێوه‌ر نییه که ئێمه ئه‌مه به زمانێکی سه‌ربه‌خۆ بزانین، له‌مڕۆدا فه‌رهه‌نگ و داب و نه‌ریت و خواستی تاکه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه که خۆیان به چی پێناسه ده‌که‌ن به‌شداره له‌وه‌ی که زمان ناسێک بڵێت هه‌ورامی زمانێکی تایبه‌ته یان وه‌ک سۆرانی و کرمانج زاراوه‌یه‌که له زمانی کوردی، به پێی ئه‌م پێوه‌رانه ئێمه ده‌توانین بڵێین که ئاخافتنی هه‌ورامی به نه‌ختێک جیاوازی ڕێزمانی، وه‌ک سۆرانی و کرمانجی به‌شێکه له زاراوه سه‌ره‌کییه‌کانی زمانی کوردی.
Your Comment