بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کوردە یەشار ڕایگەیاند کە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو بەلەمی ١٥ پەنابەری کوردی هەرێمی کوردستان لە دەریای ئێژە نوقم بووە.
ناوبراو کە دوابەدوای هەوڵەکانی ئەو فیدراسیۆنە و هێزە تورکیاییەکان تا ئێستا تەرمی ١٥ کەس لە خنکاوەکان دۆزراوەتەوە و بە پێی بەڵگە شوناسییەکان، توەاوی ئەو کەسانە خەڵکی پارێزگای دهۆکن.
کوردە یەشار وتی کە لە چارەنووسی پەنابەرانی تر هیچ هەواڵێک لە دەستەوە نییە.
پێشتر دەشتی جەماڵ سەرۆکی فیدراسیۆنی کۆچبەران و پەنابەرانی عێراق ڕایگەیاند کە بە پێی ئاماری بنکە عێراقی و نێودەوڵەتییەکان، تا ئێستا لانیکەم ٢٨٩ هاووڵاتی هەرێمی کوردستان، لە رێگای کۆچ بۆ وڵاتە ئەورووپییەکان، لە دەریای ئێژە خنکاون و ١٣٣ کەسی تریش هەر لە ئەو هەرێمە ون بوون و تەرمی ١٦٠ هاووڵاتی هەرێمی کوردستان کە زۆربەیان ژنان و منداڵان بوون، گەڕێندراونەتەوە بۆ هەرێم.
Your Comment