۳هه‌مین خولی فستیڤاڵی فیلمی سلێمانی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

سێهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی لە رۆژانی ۱۰ تا ۱۶ی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۸ لە ۵ هۆڵی سیتی سینەما لە شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دوێنێ فیلمە سینەماییەکانی بەشی پێشبڕکێی سەرەکی "سینەمای جیهان" واتە بەرهەمە نێونەوتەوەیی و نەتەوەییەکانی سێیەمین فێستیڤاڵی
نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی دیاری کران.

بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی گشتیی سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی، لە راگەیاندراوێکدا، ئەوەی خستووەتەڕوو، کە ناوی ۱۶ فیلمی بڵندی سینەمایی بەشی پێشبڕکێی سەرەکی سینەمای جیهان، واتە بەرهەمە نێودەوڵەتییەکان لە سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی Slemani دیاری کران.

سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی، لە لایەن کۆمپانیای سینەمایی مەستی فیلم، بە بەڕێوەبەرایەتیی بەڕێوەبەری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی، بەڕێوە دەچێت.

ئەو فیلمانەی بەشداری ئەو فێستیڤاڵە دەکەن، بریتین لە: فیلمی سینەمایی (سە رخ) واتە سێ سیما Three Faces، لە دەرهێنانی جەعفەر پەناهی، لە وڵاتی ئێران، فیلمی سینەمایی (بدون تاریخ، بدون امزا) واتە بێ مێژوو، بێ واژۆ، لە دەرهێنانی وەحید جەلیلوەند، لە وڵاتی ئێران، فیلمی سینەمایی (گوڵ نسا) لە دەرهێنانی سەتار چەمەنی گوڵ، لە وڵاتی ئێران، فیلمی سینەمایی (ئەوپەڕیی هەورەکان) لە دەرهێنانی مەجید مەجیدی لە وڵاتی هیندستان، فیلمی سینەمایی (دزەکانی دووکان) لە دەرهێنانی هیرۆکازۆ کورئیدا لە وڵاتی ژاپۆن، فیلمی سینەمایی (داری هەرمییە وەحشییەکە)، لە دەرهێنانی نووری بیلگە جەیلان، لە وڵاتی تورکیا، فیلمی سینەمایی (ماگ) لە دەرهێنانی ماڵگورزاتا سزوموسکا لە وڵاتی پۆڵەندا، فیلمی سینەمایی (خراپی پوکی تۆکیۆ) لە دەرهێنانی ئانشول چۆهان، لە وڵاتی ژاپۆن، فیلمی سینەمایی (سێ چوارەم) ۳/۴ لە دەرهێنانی ئیلیان موتیف، لە وڵاتی هەنگاریا، فیلمی سینەمایی (وەرگێڕ) لە دەرهێنانی ماڕتین شۆلیک، بەرهەمی هاوبەشی وڵاتانی ئسلۆڤاکیا، کۆماری چێک و ئوستوڕاڵیا، فیلمی سینەمایی (هەتاو)، لە دەرهێنانی مارینە فرانسیس، لە وڵاتی فەڕەنسا، فیلمی سینەمایی (ژیانی بێوێنەی نەدا کدیک)، لە دەرهێنانی مارتا هرنایز پیدال، لە وڵاتی ئەڵمانیا،  فیلمی سینەمایی (شیری بەبر) لە دەرهێنانی ئۆتە ویلەند، لە وڵاتی ئەڵمانیا، فیلمی سینەمایی (یەکیک لەم ڕۆژانە) لە دەرهێنانی (نەدیم تابێت) لە وڵاتی لوبنان، فیلمی سینەمایی (۱۴ تێرمە)، لە دەرهێنانی هاشم ئایدەمیر، لە وڵاتی تورکیا و هەروەها فیلمی سینەمایی (کچانی هەتاو)، لە دەرهێنانی ئێڤا هۆسۆن لە وڵاتی فەڕەنسا.

بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی گشتیی سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی، جەختیشی لەوە کردووەتەوە، کە لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵەوە ۱۴ خەڵات جیاری کراوە، هەر لەم خولەی فێستیڤاڵیشدا، خەڵاتی سینەماکاری کۆچکردووی کورد تەها کەریمی، کە لە مانگی خەرمانانی ساڵی ۲۰۱۳ لە شاری سلێمانی بە هۆی ڕووداوی ترۆمبێلەوە کۆچی دوایی کرد، لە لایەن بنەماڵەکەیەوە بە فیلمسازێک پێشکەش دەکرێت.

News Code 22112

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =