به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕابین ڕایت، له میانه‌ی ڕاپۆرتێک بۆ نیۆیۆرکێر له زاری محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران نووسی: ڕۆژی شه‌مه دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕۆحانی بۆ تاران دیسان له‌گه‌ڵ زه‌ریف قسه‌م کرد. ئه‌و سه‌باره‌ت به دیپلۆماسی له کۆشکی سپی وتی که سیاسته له ئه‌مریکا وه‌ک شتێک وایه که زووبه‌زوو ده‌گۆڕدرێت، لێدوانی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ هین به‌یانی جیاوازی هه‌یه.
له درێژه‌دا ئاماژه‌ی دا: ئێمه له جیهانی ئه‌گه‌ره‌کان ده‌ژین و ئه‌گه‌ری هه‌موو شتێک هه‌یه. ئه‌گه‌ر بڕیار بێت به ڕێگه چاره‌یه‌ک بگه‌ین ده‌بێت به پێی ئه‌و شته بێت که ئێسته هه‌مانه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به ڕێککه‌وتنی نێوان ترامپ و کیم جۆنگ ئۆن کرد و وتی: ئێمه ڕێککه‌وتنێکمان هه‌یه که 150 لاپه‌ڕه‌یه، ئه‌مه خۆ ڕێککه‌وتنه 2 لاپه‌ڕه‌ییه‌که‌ی کۆریا نییه.
ئه‌و هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که ئه‌نجامی گفتوگۆ له نێوان ئه‌مریکا و ئێران کاتێک ده‌کرێت که بڕوا کردن به یه‌کتر بوونی هه‌بێت. واتا لایه‌نی به‌رانبه‌ر پێبه‌ند بێت به‌و به‌ڵێنه‌ی که ده‌یدات و جێبه‌جێ بکات.
زه‌ریف وتی: پێبه‌ند بوون به ڕێککه‌وتنه‌کان بنه‌مای سه‌ره‌کی په‌یوه‌ندی له ئاستی جیهانی دایه. ئێمه چاوه‌ڕوانی واقعگه‌رایی له لایه‌ن ئه‌مریکاین.
Your Comment