بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی ئەنجامە سەرەتاییەکانی و دوای ژماردنی ژمارەیەکی زۆر لە سندووقەکانی دەنگادان تا ئیستا پارتی ۴۲ کورسی وەدەست هێناوە و یەکێتی نیشتیمانی کورستان ۲۴ کورسی پەرلەمانی بەرکەوتووە.
یەکێتی ژمارەی کورسییەکانی لە جاو خولی چوارەمی پەرلەمان زیادی کردووە و ڕێژەی دەنگەکانی زیاتر بووە.
ڕۆژی ڕابردوو سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی وتی: حزبەکەیان ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بەفەرمی ناناسێت لەبەر ئەوەی ساختەکاری تێدا کراوە.
لەم هەڵبژاردنەدا نزیک بە ۲۹ لیست بۆ وەدەستەوە گرتنی ۱۱۱ کورسی پەرلەمانی هەرێم ڕکابەری یەکتریان کرد.
Your Comment