بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێچیرڤان بارزانی ئەمڕۆ سەردانی بەغدای کردووە و لەگەڵ هەریەکە لە عەبادی و عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمە کۆبووەتەوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراقیان کردووە.
هاوکات نووسینگەی ڕاگەیاندنی عەمار حەکیم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە کۆبوونەوەکەدا پێشهاته سیاسییەکانی عێراق و پێكهێنانی حكومهتی داهاتووی ئەو وڵاتەیان تاوتوێکردووە.
ڕوونیشیکردووەتەوە کە هەردوولا کۆک بوون لەسەر ئەوەی پێویسته دیاریكردنی كاندیدان بۆ پۆستی سهرۆكی كۆمار به گوێرهی ئهو ماوهیه بێت كه دهستور دیاریكردووه .
ڕاشیانگەیاند: پێویستە حکومەتی داهاتووی عێراق حکومەتێکی بەهێز بێت بۆ جێبەجێکردنی داواکانی گەل و دابینکردنی خزمەتگوزاری.
Your Comment