به ڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر، موحسن رازی کە فەرمانبەرە لە بەندەری ئوم قەسڕ بە ئەنادۆڵی ڕاگەیاند: "دەرگاکانی بەندەری ئوم قەسڕ بە تەواوی بەڕووی هاتن و چوونی کەشتییە بارهەڵگرەکان تاوەکو کاتێکی نادیار داخراوە".
رازی وتووشیەتی: "کردنەوەی بەندەرەکە پەیوەستە بە ئاساییبوونەوەی دۆخی ئەمنی".
هاوکات ئەنمار سافی وتەبێژ بەناوی کۆمپانیای گشتی بەندەرەکان سەر بە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، ڕایگەیاندووە "وەزیری گواستنەوە، کازم فینجان پەیامێکی ئاراستەی خۆپیشاندەران لە پارێزگای بەسڕە کردووە و داوای لێکردوون کە زیان بە فڕۆکەخانە و بەندەرەکان نەگەیەنن بەو پێیەی دامەزراوەی خزمەتگوزاریین".
ئەنمار سافی ئهوهشی وتووه: "وەزارەتی گواستنەوە لەگەڵ داواکاری رەوای خۆپیشاندەران دایە بەڵام لەگەڵ ئەوەدانییە کە زیان بە دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان و باڵەخانەی فەرمانگەکانی حکوومەت بگەیەنرێت بەوپێیەی خزمەتگوزاری گشتی پێشکەش بە گەلی عێراق دەکەن"
بۆچوونی ئێوە