سعوودی ٣١ ژن و منداڵی یەمەنی شەهید کرد

هاوپەیمانی سعوودی لە نوێترین جەنایەتی خۆی لە دژی خەڵکی یەمەن، ئۆتۆمبیلی ئاوارەکانیان کردە ئامانج کە بە هۆی ئەو هێرشە ٣١ کەس کە هەموویان ژن و منداڵ بوون، شەهید بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المسیرە"، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی یەمەن ڕایگەیاند کە فرۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سعوودی – ئەمریکی دوو ئۆتۆمبیلی هەڵگری ئاوارەکانی یەمەن-یان لە ناوچەی کوعی لە رۆژئاوای یەمەن کردە ئامانج کە بە هۆی ئەو هێرشە ٣١ ژن و منداڵی یەمەنی شەهید بوون.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی سەرچاوەگەلی خۆجێی، تا ئێستا ٢٧ منداڵ و ٤ ژن لەو جەنایەتەی هاوپەیمانی سعوودی شەهید بوونە. ئەوە لە کاتێکدایە کە هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرکردایەتی عەرەبستانی سعوودی ذو حەوتە لەوە پێشیش لە هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر پاسێکی هەڵگری قوتابیانی یەمەنی لە پارێزگای سەعدە، لانی‌کەم ٥١ کەسیان شەهید و ٧٩ کەسیشیان بریندار کرد.

عەرەبستان لە خاکەلێوەت ساڵی ٨٤ی هەتاوییەوە لە قەوارەیی هاوپەیمانیی چەند وڵاتی عەرەبی و بە یارمەتی و چرای سەوزی ئەمریکا، هێرشگەلێکی بەربڵاویان لە دژی وڵاتی یەمەن وەک هەژارترین وڵاتی عەرەبیی ناوچە و بە بیانووی گەڕاندنەوەی سەرۆک کۆمار لە کارکشاوەی ئەو وڵاتە دەست پێکرد و لەو رێگەوە هەوڵی دابەزاندنی ئامانج و زێدەخوازییە سیاسییەکانی خۆی دەدات.

News Code 21194

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 9 =