گەورەترین گردبوونەوەی دەف‌ژەنانی ئێرانی لە سنە بەڕێوە دەچێت

سەرۆکی حەوزەی هونەریی کوردستان وتی: هاوکات لە گەڵ دەسپێکی هەشتەمین خولی مێهرەجانی نێونەتەوەیی "دەف دەنگی ڕەحمەت"، گەورەترین گردبوونەوە و رێپێوانی دەف‌ژەنانی ئێران لە سنە بەڕێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمین مورادی لە پێشوازیی بێ هاوتای هونەرمەندان لە هەشتەمین خولی مێهرەجانی نێونەتەوەیی "دەف دەنگی ڕەحمەت" هەواڵی دا و وتی: ساڵی ڕابردوو لە ٢٤ پارێزگا و ئەمساڵ لە ٣٠ پارێزگای وڵات بەرهەم ڕەوانەی نووسینگەی مێهرەجان کراوە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە یەکێک لە پلانە پاڵەکییەکانی ئەو مێهرەجانە ڕێزنان لە هونەرمەندانی لێهاتووی وڵاتە و وتیشی: بڕیارە لە هەشتەمین خولی مێهرەجانی نێونەتەوەیی "دەف دەنگی ڕەحمەت" ڕێز لە سدیق تەعریف وەک یەکێک لە گەورەترین و ناسراوەترین بواری مۆسیقا بگیردرێت.

مورادی ئاماژەی بە پاشهاتە سیاسی، فەرهەنگی و ئابوورییەکانی ئەو مێهرەجانە کرد و ڕایگەیاند: یەکێک لە گرینگترین پاشهاتە فەرهەنگییەکانی مێهرەجان ناسێندرانی کوردستان وەک پایتەختی دەفی جیهانە و مێهرەجان وەک برندێکی پارێزگای لێهاتووە و توانیویەتی ببێتە مایەی شادی و گەشانەوەی کۆمەڵگا و ئەمەش خۆی لە تایبەتمەندییە بەرچاوەکانی مۆسیقای عێرفانییە.

سەرۆکی حەوزەی هونەریی کوردستان دروشمی ئەم خولە لە مێهرەجانی "هونەر، پێکەوەبوون و مێهرەبانی" ڕاگەیاند و زیادی کرد: بەر لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی کرانەوە، گەورەترین کەرنەڤاڵی دەف‌ژەنی بە بەشداریی پیاوان و خاتوونانی دەف‌ژەنی لە سنە بەڕێوە دەچێت.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە لە بەشی گرووپ‌ژەنی ٤٧ گرووپ بەشدار بوونە کە ١٢ گرووپیان گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی، ڕاشیگەیاند: لە بەشی تاک‌ژەنیی ١٣ تا ١٩ ساڵەی ژنان، ٥٧ کەس بەشدار بوونە کە ١٣ کەسیان گەیشتوونەتە بەشی پێشبڕکێ.

ئاماژەی بەوەش دا: لە بەشی تاک‌ژەنیی پیاوانی ١٣ تا ١٩ ساڵ ٥٣ کەس بەشداریان نواندووە کە ١٤ کەسیان چۆتە قۆناغێ کۆتایی.

مورادی  بە ئاماژە بەوەی کە لە بەشی تاک‌ژەنیی گەورەساڵان ٦٧ کەس لە پیاوان و ٥٣ کەس لە خاتوونان بەشدار بوونە و بە نۆرە ١٦ تا ١٤ کەسیان چوونەتە قۆناغێ کۆتایی، وتیشی:  لە هەشتەمین خولی مێهرەجانی نێونەتەوەیی "دەف دەنگی ڕەحمەت" ٣٣ گرووپی مەولوودی خوێنی بەشدار بوونە کە ١٠ گرووپیان بۆ قۆناغی کۆتایی هەڵبژێردراون.

News Code 21156

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =