ئەندامانی داعش و ئەلقاعیدە لە گەڵ ئەنساروڵڵا شەڕ دەکەن

وتەبێژی ئەنساروڵڵای یەمەن جەختی کرد کە هاوپەیمانی سعوودی لە ئەندامانی داعش و ئەقاعیدە بۆ شەڕ لە گەڵ هێزەکانی ئەنساروڵڵا لە کەنارە ڕۆژاواییەکان کەڵک وەردەگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، موحەمەد عەبدولسەلام وتەبێژی ئەنساروڵڵای یەمەن جەختی کرد: هاوپەیمانی سعوودی ئەندامانی ئەلقاعیدە و داعش بۆ شەڕ لە گەڵ ئەنساروڵڵای یەمەن بەکار دێنێت.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: دانوستانەکانی ژێنێف لە بڕیارە سەرەتای مانگی سێپتەمبەری داهاتوو دەست پێبکات لە ڕاستیدا لێکدانەوەی ئایدیا و بیرەکانە بەک دانوستان سەبارەت بە رێکاری جیدی.

عەبدولسەلام جەختی کرد: پرسی مووشەکە بڵاستیکەکان زیاترین کات لە دانوستانی لایەنە نێودەوڵەتییەکانیان بە خۆوە تەرخان کردووە.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: ئیسرائیل لە شەڕی کەنارەکانی ڕۆژاوا چالاکە و نیسبەت بە ئەنجامەکەشی نیگەرانە. لە خۆ بوردوانی ئەنساروڵڵا لێکدانەوەکانی وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانی سعوودیان سەبارەت بە بەدی هاتنی دەستکەوتە سەربازییەکان پووچەڵ کردووەتەوە.

ناوبراو سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی مووشەکی ئەنساروڵڵا دژی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەبوزەبی وتی: لە ڕەوتی ئەو ئۆپراسیۆنەدا لانیکەم ١٤ کەس بریندار بوون و زیانیش بە فڕۆکەخانەکە بەرکەوت.

News Code 21046

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 13 =