بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە دەیلی مەیل، ڕێژەی مردنی مرۆڤەکان بە هۆی گەرما لە ٦۰ ساڵی داهاتوو بەرزتر دەبێتەوە.
بە پێی ئەم لێکۆڵینەوە نوێیە ئەگەر مرۆڤەکان نەتوانن خۆیان لەگەڵ گەرما یەک بخەن ڕێژەی مرن بە هۆی گەرماوە ٤۷۱ لە سەد بەرز دەبێتەوە. ئەمەش بەرانبەرە لەگەڵ ساڵانە ٥۲ هەزار کەس.
مردن بە هۆی گەرما لە ناوچە ئۆستوایی و نیوە ئۆستواییەکان زیاتر دەبێت، ئەمریکا، ئەورووپا و ئۆستۆراڵیا دواتر نۆبەیان دەگات.
یومینگ گائۆ زانای زانکۆی موناشی ئۆستۆرۆڵیا لەمبارەوە وتی: لە دۆخی خراپی کەش و هەوا مردنی ساڵانە بە ۵۱۷۹۴ دەگات. زۆربەشی بە هۆی بەرز بوونەوەی گازی گوڵخانەییە کە مرۆڤی ئەم سەردەمە بە هۆی بەرهەم هێنیانی زۆر سازی دەکات و دەیکاتە جەو.
ئەم زانایایە زیادی کرد:ٚ بە بەرز بوونەوەی پلەی گەرما بێجگە لە مردن ڕێژەی نەخۆشییەکانی دڵ، سییەکان و دیابت "شەکرە" بەرزتر دەبێتەوە کە خۆی دەیان کێشەی کۆمەڵایەتی دیکە دروست دەکات.
Your Comment