بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئەلعالەم، ئەلەکساندەر لاورنتیف، نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ کار و باری سووریا ئامادە بوونی هێزە ئێرانییەکانی لە باشووری سووریای ڕەت کردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئینترفاکس، ئەو ئاماژەی دا کە هێزە ئێرانییەکان لە باشووری سووریا نین و وتی: گرووپە چەکدارەکانی باشووری سووریا، بێجگە لە داعش و بەرەی نوسرە داوای رێککەوتن لەگەڵ دیمهشق دەکەن.
ئەو لە کۆتاییدا جەختی کرد: بوونی ڕاوێژکارانی ئێرانی لە سەر داوای فەرمی و یاسایی دیمهشقه.
Your Comment