بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، شەهلا شێخی، بەڕێوەبەری ناوهندی پەروەردە کردنی منداڵان و میر منداڵانی کوردستان لە مەراسمی کردنەوەی ئەم پێشاگایە وتی: لەم پێشانگایە ٤۲ وێنە لە نیگارکێشەکانی هونەرمەندانی ئێرانی و بیانی نمایش کراوە. ۱۳ بەرهەمی ئێرانین و ۲۹ بەرهەمیش هی هونەرمەندانی ولاتانی دیکهیه.
وتیشی: ئەمساڵ بە هاوکاری سوزانا جاروسوا، بەرپرسی دوو ساڵانەی نیگارکێشی کتێبی منداڵانی براتیسلاو، بڕیارمان دا کە بەرهەمەکان لە سنەش نمایش بکرێت. ئەم پێشانگایە لە ۲٤ تاکوو ۳۰ پوشپەڕ لە سنە بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەری ناوهندی پەروەردە کرنی منداڵان و میر منداڵانی کوردستان ئاماژەی دا: دوو ساڵانەی نیگارکێشی براتیسلاو لە ژێر چاودێڕی نووسینگەی نێونەتەوەیی کتێبی منداڵان دوو ساڵ جارێک بەڕێوە دەچێت و ساڵی ۲۰۱۹ش خولی داهاتووی بەڕێوە دەچێت.
شێخی وتی: تاکوو ئێستە نورەدین زەرین کلک، فەرشید مسقاڵی، بێهزاد غەریب پوور، ئەبولفەزل هێمەتی ئاهویی، سیروس تاهباز و مێهرنوش موشیری بەشێک لە داوەرەکانی ئەم فستیڤاڵە بوون.
شایانی باسە کە لە تەنیشت ئەم پێشانگایە، ڤۆرک شاپێکی نیگارکێشی کتێبی منداڵان بە سەرپەرەشتی عەلیڕەزا گولدوزیان بەڕێوە دەچێت.
Your Comment