بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئەلعالەم، وەزارەتی بەرگری عێراق ڕایگەیاند کە هێزە ئەمنییەکان بە مەبەستی ڕووبەڕوو بوونەوەی هەرجۆرە نائەمنییەک لە ئامادە باشی تەواو دان.
لە باشووری عێراق خەڵکی بەسرە خۆپیشاندانیان کردووە و دانیشتوانی ناوچەی سەفوانی بەسرە ڕێچکەی سنووری ئەم ناوچەیان داگیر کردووە و داوای خزمەتگوزاری و پێداویستی ژیانی ڕۆژانە دەکەن.
هێزە ئەمنییەکان لە نەجەفیش قەدەغەی هات و چوویان ڕاگەیاندووە. ئەمە لە حاڵێک دایە کە زەهیر جەبوری ڕایگەیاند کە ئارامی بۆ نەجەف گەڕاوەتەوە و گەشتە ئاسمانییەکان دەستی پێ کرووەتەوە.
لێژنەی ئەمنی عێراق ڕۆژی پێشوو هۆشداری دا، بڕێک گرووپ لە نێو خۆپیشاندەران لە دوای ڕووخاندنی بینا حکومی و گشتییەکانن کە جێگەی قبووڵ کردن نییە.
ئەم لێژنەیە جەختی کرد لە هەموو هەنگاوێک بۆ دەستگیر کردن و ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەم گرووپانە. ئەم لێژنەیە دوێنێش بە مەبەستی لێکدانەوەی بار و دۆخی ئەمنی شارەکانی عێراق لەگەڵ حەیدەر عەبادی کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دابوو.
Your Comment