AP ١٣٩٧ پووشپەڕ ١١ ٢٠:١١

ڤیلایمیر پووتین رایگەیاند:

هەزار و ١٤٠ هێزی ڕووسی لە سووریا کشاونەتەوە

هەزار و ١٤٠ هێزی ڕووسی لە سووریا کشاونەتەوە

سسەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند: لە ١٠ رۆژی ڕابردوودا ١٣ فرۆکەی جەنگی، ١٤ کۆپتەری سەربازی و یەک هەزار و ١٤٠ هێزی سەربازی خاکی سووریایان چۆڵ کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، ڤیلادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: هەر وەک دەزانن پلانی دەرچوونی هێزەکانی ڕووسی لە سووریا لە کاتی سەفەری من بۆ بنکەی سەربازیی حەمیمیەم لە نزیکیی لازقیە دەستی پێکردووە. ڕەوتی دەرچوونی هێزەکانی ڕووسی لە سووریا بەردەوامە و لە ماوەی ١٠ رۆژی ڕابردوودا ١٣ فرۆکەی جەنگی، ١٤ کۆپتەری سەربازی و یەک هەزار و ١٤٠ هێزی سەربازیمان لە خاکی سووریا بردۆتە دەرێ.

شایانی باسە، پووتین لە دیسامبێری ٢٠١٧ سەردانی بنکەی حەمیمیەم لە سووریای کرد و لە لێدوانەکانی ئەوکاتی بە ئاماژە بە بڕیاری ڕووسیا بۆ بردنەدەرەوەی هێزەکانی لە سووریا، ڕایگەیاند: ڕووسیا بەو هۆیە ئەو بڕیارەی داوە کە گرووپگەلی تیرۆریستی لە سووریا شکستیان هێناوە و چیتر پێویستی بە ئۆپەراسیۆنگەلی بەربڵاو لەو وڵاتەدا ناکات.

News ID 19956

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha