به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕه‌ئیول یۆم، ئه‌م ڕۆژنامه‌یه له ڕاپۆرتێکدا ئاماژه‌ی به دیداری نێوان مایک په‌مپه‌ئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و محه‌مه‌د بن عه‌بدول ڕه‌حمان ئالی سانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر کردووه و نووسی: ئایا گوشاره‌کانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر قه‌ته‌ر سه‌باره‌ت به ده‌ورپێچ کردنی ئێران ئه‌نجامی ده‌بێت؟ ڕێکاره‌کان چین؟
له درێژه‌دا ئاماژه‌ی داوه: په‌مپه‌ئۆ به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر ڕایگه‌یاندووه که ترامپ داوای چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانی نێوان دۆحه و وڵاتانی عه‌ره‌بی کردووه چون ئه‌مه له سوودی ئێرانه و به‌م مانایه قه‌ته‌ر ده‌بێت له ته‌نیشت وڵاتانی عه‌ره‌بی بێت و خواسته‌کانیشیان قبوڵ بکات. هه‌روه‌ها قه‌ته‌ر ده‌بێت ته‌ڤڵی ئه‌و به‌ره‌یه‌ی ئه‌مریکا بێت که ئێران گه‌ماڕۆ ده‌ده‌ن.
ڕائیول یۆم نووسی: کێشه‌که ئه‌وه‌یه که وڵاتانی دژبه‌ری قه‌ته‌ر په‌له‌یان بۆ چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانه‌که نییه چون به پێویستی نازانن. عه‌ره‌بستان پلانی به دوورگه کردن و گه‌ماڕۆدانی قه‌ته‌ری ده‌ست پێ کردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر ڕایگه‌یاند که که‌وه‌یت پێشنیاری کردووه تاکوو له نێوان دوحه و ڕیاز نێوه‌ندگیری بکات.
هه‌روه‌ها له درێژه‌دا هاتووه: هیچ وڵامێک له لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر به لایه‌نی ئه‌مریکایی نه‌بیستراوه و له هیچ کوێ له‌مباره‌وه هیچ نه‌درکاوه و ڕوون نییه که ئایا چی ده‌بێت و دۆخه‌که زۆر ناڕوونه.
ئه‌م مێدیایه نووسی: وڵاتانێک که قه‌ته‌ریان گه‌ماڕۆ داوه داوای 13 خاڵیان له‌م وڵاته کردووه و ئه‌میری قه‌ته‌ر ده‌بێت بچێته ڕیاز و ئه‌م خواستانه قبوڵ بکات که یه‌که‌میان داخستنی کاناڵی جه‌زیره‌یه، هه‌روه‌ها پشتیوانی نه‌کردن له گرووپه ئیسلامییه‌کان و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ئیخوانول موسلمین. ئه‌مه‌ش له لایه‌ن به‌رپرسانی قه‌ته‌رییه‌وه قبوڵ نه‌کراوه.
په‌یامی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بۆ قه‌ته‌ر، ئه‌م وڵاته‌ی ڕووبه‌ڕووی ئه‌نجامی زۆر سه‌خت کردووه که ڕوون ترینیان چوونی قه‌ته‌ر بۆ ناو به‌ره‌ی دژه ئێرانی ئه‌مریکا و گه‌ماڕۆدانیه‌تی، ئایا قه‌ته‌ر قبوڵی ده‌کات؟ لۆژیک ده‌ڵێت نه‌خێر، به‌ڵام چ کاتێک ئه‌مریکا له سیاسه‌تی جیهانی لۆژیکی هه‌ڵسوکه‌وتی کردووه که ئه‌مجاره‌یان بیکات؟ زۆربه‌ی شاره‌زایانی قه‌ته‌ر له سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن که ڕۆژانی داهاتوو بۆ ئه‌م وڵاته زۆر سه‌خت و ئاسته‌نگ ده‌بێت.
https://www.mehrnews.com/news/4332870/%D8%AA%D8%B4%D8%AF%DB%8C%D8%AF-%D9%81%D8%B4%D8%A7%D8%B1%D9%87%D8%A7%DB%8C-%D8%A2%D9%85%D8%B1%DB%8C%DA%A9%D8%A7-%D8%A8%D8%B1-%D8%AF%D9%88%D8%AD%D9%87-%D8%A8%D8%B1%D8%A7%DB%8C-%D9%BE%DB%8C%D9%88%D8%B3%D8%AA%D9%86-%D8%A8%D9%87-%D8%AC%D8%A8%D9%87%D9%87-%D8%B6%D8%AF-%D8%A7%DB%8C%D8%B1%D8%A7%D9%86
Your Comment