به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕاشا توده‌ی، به هۆی کێشه‌ی ئه‌منییه‌وه هێزه‌کانی سووریا دیموکڕاتیک که له لایه‌ن ئه‌مریکاوه پشتیوانی ده‌کرێن، له ڕه‌قه قه‌ده‌غه‌ی هات و چوویان ڕاگه‌یاندووه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی هێزه کوردییه‌کان هاتووه، هۆکاری ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هات و چوو له ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هێرشه‌کانی داعش بۆ سه‌ر شاره‌که‌یه، هه‌روه‌ها جێگیر کردنی ئه‌منیه‌ت له هه‌موو شه‌قامه‌کانی شاره‌که.
هه‌روه‌ها هاتووه: زانیاری ورد سه‌باره‌ت به دزه‌ی ئه‌ندامانی گرووپی تیرۆریستی داعش بۆ ناو شاره‌که گه‌شتووه به ده‌ستمان که له دوای تێکدانی ئارامی شاره‌که‌ن و هه‌ر به‌م هۆیه‌وه قه‌ده‌غه‌ی هات و چوو له کاتژمێر ۵ به‌یانی ئه‌مڕۆ تاکوو ۵ی به‌یانی ۳ شه‌مه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
شایانی باسه که هێزه کوردییه‌کان به ته‌واوی به سه‌ر شاری ڕه‌قه‌دا زاڵن و کۆنترۆڵی شاره‌که به ده‌ستیانه‌وه‌یه.
Your Comment