به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌لعاله‌م، جه‌عفه‌ر حسه‌ینی، وته‌بێژی سربازی یه‌کینه‌کانی حزبوڵای عێراق له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ مه‌یادین وتی: ئه‌گه‌ر هێرشه ئاسمانییه‌که‌ی ئه‌م دواییه له سنووری عێراق و سووریا کاری ئیسڕائیل بێت، گومانی تێدا نییه به هه‌ماهه‌نگی ئه‌مریکا کردوویه‌تی. گرووپه‌کانی به‌رخودانی عێراق گه‌ڵاڵه‌ی ئه‌مریکا بۆ داگیر کردنی عێراق و سووریایان پووچه‌ڵ کردووه‌ته‌وه.
ئه‌و زیادی کرد: یه‌کینه‌کانی حزبوڵای عێراق له سه‌ر داواکاری سووریا چوونه‌ته ئه‌م وڵاته، سوپای سووریا توانی سه‌ربازیی هه‌یه به‌ڵام ئه‌گه‌ر داوای یارمه‌تی بکه‌ن ئێمه ئاماده‌ین هه‌موو جۆره پشتیوانییه‌کیان بکه‌ین.
حسه‌ینی ئاماژه‌ی دا: ئه‌م هێرشه ئاسمانییه هیچ ئه‌نجامێکی نه‌بووه و ئێمه وه‌ک جاران له ناوچه‌که‌ین و فراون تریشی ده‌که‌ین، ئێمه سوورین له مانه‌وه له‌م ناوچه‌یه و چۆڵی ناکه‌ین. ئێمه لامان وایه که کۆنترۆڵ کردنی سنووره‌کان کارێکی ستراتیژیکه چون داعش له سنووره‌کانه‌وه زیاترین هێرش و زه‌ربی له سووریا و عێراق داوه.
Your Comment