ئاژانسی مێهر، به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی - محه‌مه‌د فاتمی زاده: هه‌ڵبژاردنی پارلمانی عێراق له حاڵێکدا به‌ره‌و کۆتایی ڕۆیشت که لیستی سائیرون به سه‌رۆکایه‌تی سه‌در پله‌ی یه‌که‌می به ده‌ست هێنا و لیستی فه‌تح به سه‌رۆکایه‌تی هادی عامری پله‌ی دووه‌هه‌م و لیستی نه‌سر به سه‌رۆکایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی پله‌ی سێهه‌می به ده‌ست هێنا.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی عێراق هه‌واڵنێری مێهر له‌گه‌ڵ سه‌ید عه‌باس موسه‌وی، وته‌بێژی لیستی یاسا به سه‌رۆکایه‌تی نوری مالکی، گفتوۆیهکی ئه‌نجام داوه که پێشکه‌ش ده‌کرێت.
* دوای به‌ڕێوه چوونی هه‌ڵبژاردنی پارلمانی عێراق، ئێسته باسی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان ده‌که‌ن، له‌مباره و ئه‌نجامه‌کانی چیتان هه‌یه بۆ وتن؟
ئێمه له هه‌مان ڕۆژی یه‌که‌م و سه‌ره‌تاوه ڕامانگه‌یاند که بڕێک کێشه له ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن هه‌یه و داوامان کرد که ده‌نگه‌کان به ده‌ست بژمێردرێنه‌وه، ئه‌م بابه‌ته ئێسته ئاشکار بووه و ئێمه دڵنیاین که بڕێک کێشه و که‌م کۆڕی له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان دروست بووه.
که‌واته ماتڵین تاکوو ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی هه‌ڵبژاردن ده‌ست پێ بکات تاکوو له هه‌موو ئهنجاماکهن دڵنیا ببینه‌وه. چون ژماردنی ئه‌لکترۆنیکی ده‌نگه‌کان یه‌که‌مین ئه‌زمونی عێراقییه‌کان بووه، ئێمه پێشتریش ئه‌زمونی سه‌رنه‌که‌وتووی زۆرمان له‌مباره‌وه هه‌یه. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه هه‌موومان ماتڵی ژماردنه‌وه‌ی دووباره‌ی دهنگهکانین.
* به ڕای ئێوه هۆکاری ئه‌م کێشانه له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی عێراق چییه؟ ئایا له درێژه‌ی پڕۆسه‌که ده‌ستێوه‌ردان کراوه؟
هۆکاره‌کانی ئه‌م بابه‌ته زۆره و یه‌کێکیان بڵاو بوونه‌وه‌ی چه‌ک و چه‌کداره‌کانه و یه‌کێکی دیکه‌یان لاوازی ده‌وڵه‌ت و ده‌ستێوه‌ردانی بیانییه، شتی دیکه‌ش هه‌یه، واتا هۆکاری زۆر بۆ ئه‌م دۆخه بوونی هه‌یه.
من لام وایه لایه‌ن هه‌یه که له دوای لاواز بوونی عێراقن چون له دوای ئه‌وه‌ن که له وڵاته‌که‌ی ئێمه سه‌قامگیری نه‌بێت و ئاژاوه‌گێڕی زاڵ بببێت.
که‌واته ئێمه کاتێک داوای به‌ڕێوه چوونی هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌وڵه‌تێکی به‌هێز ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌یه که توانی کۆ کردنه‌وه‌ی چه‌که‌کانی هه‌بێت و به‌ر به ته‌قینه‌وه‌کانی وه‌ک چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستای ناوچه‌ی سه‌در بگرێت.
هه‌ر ئه‌مه خۆی بابه‌تێکه که ئێمه به ده‌یان جار داوامان کردووه که چه‌ک ته‌نیا به ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه بێت و گرووپی چه‌کدارمان نه‌بێت، که‌واته حاڵه‌تی ناسه‌قامگیری و ناکۆکییه‌کانی ناو ده‌وڵه‌ت هۆکاری سه‌ره‌کی دروست بوونی ئه‌نجامی ئێسته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانه.
* وه‌ک ئه‌و شتانه‌ی وتان چ جۆره گۆڕانکارییه‌ک بۆ ده‌وڵه‌تی داهاتووی عێراق پێشبینی ده‌که‌ن؟
بێ گومان ناوی سه‌رۆک وه‌زیران گرنگ نییه و ئێمه بنه‌ماکانمان به‌م پێیه داڕشتووه و هاوپه‌یمانی بۆ دروست کردنی فراکسیۆنێک له پارلمان دروست بووه.
له قۆناغی داهاتوو هه‌ر یه‌ک له فراکسیۆنه‌کان به‌ربژاری پێشنیار کراوی خۆیان و به‌رنامه‌کانیان پێشکه‌ش ده‌که‌ن و هیچ فراکسیۆنێک ناتوانێت به‌ربژار و به‌رنامه‌کانی خۆی به سه‌ر لیسته‌کانی دیکه بسه‌پێنێت. به پێی ئه‌م ئه‌نجامه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌موو لیسته‌کان یه‌کسانن، که‌واته ئێمه دوای دروست کردنی فڕاکسیۆنێک له دوای کهرسێک ده‌بین که پێگه‌ی ناوخۆیی و ناوچه‌یی و جیهانی بێت و بتوانێت وڵات به‌ڕێوه ببات و توانی دانوستان و گفتوگۆی هه‌بێت.
* یه‌که‌مایه‌تی ده‌وڵه‌تی داهاتووی عێراق له بواری ئابووری و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه چی ده‌بێت؟
له به‌شی ناوخۆیی ده‌بێت ده‌وڵه‌ت له دوای خزمه‌تگوزاری به شارۆمه‌ندان بێت و ئه‌مه‌ش بابه‌تی سه‌ره‌کییه به‌ڵام له بابه‌تی په‌یوه‌ندی ده‌ره‌وه ئێمه ئیمانمان هه‌یه که عێراق ده‌بێت ئاڵقه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان عێراق و جیهان و جیهانی عه‌ره‌ب، نێوان عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕووسیا و سووریا و هه‌موو وڵاتانی جیهان بێت.
ئێمه دڵنیاین که سه‌قامگیری عێراق له‌گه‌ڵ فام کردنی جیهان له‌م دۆخه‌ی ئێسته‌ی عێراق ده‌توانێت یارمه‌تی ده‌ر بێت.
ئێمه قبوڵی ناکه‌ین که عێراق به‌شێک بێت له دژی لایه‌ن و جه‌مسه‌رێکی دیکه و عێراق ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانی جیهان بێجگه له ڕژیمی زایۆنی هاوڕێ بێت، ئه‌م ڕژیمه‌ش دوژمنی عێراق و هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌که‌یه.
ئه‌گه‌ر وڵاتانی جیهان له په‌یوه‌ندی خۆیان له‌گه‌ڵ عێراق سادق بن، عێراقیش به ئه‌رێنی له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌وان ده‌ڕوانێت.
له سیاسه‌ته ده‌ره‌کییه‌کانی ئێمه، قبوڵ نه‌کردنی ده‌ستێوه‌ردانی بیانی و وڵاتانێکه که به ده‌ستێوه‌ردان له کار و باری ناوخۆی عێراق تیرۆرسیتهکانیان ڕه‌وانه‌ی عێراق کرد. ده‌بێت بۆچوونی سیاسی و ئه‌رێنی له پشتیوانی کردن له عێراق و سیاسه‌ته‌کانی ڕابگه‌یه‌نن و عێراق له دژی لایه‌نێکی دیکه به کار نه‌هێنن.
ئه‌مه‌ش بنه‌مای سه‌ره‌کی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقه که هیودارم له قۆناغی داهاتووی عێراق له به‌رچاو بگیردرێت.
* له ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی عێراق، ئایا ڕۆڵی عێراق له ناوچه‌که گۆڕانکاری به سه‌ر دێت؟
ده‌بێت عێراق له ناوچه‌که ڕۆڵی هه‌بێت به‌ڵام ئه‌م ڕۆڵه نابێت وه‌ک که‌سێکی سه‌رباز و جه‌نگاوه‌ر بێت که له جێگه‌ی که‌سێکی دیکه شه‌ڕ ده‌کات، عێراق ده‌بێت ببێته بناوانی خێر و خۆشی، ڕاست وه‌ک ئه‌و کاته‌ی که وڵاتانی ۵+۱ له به‌غدا کۆبوونه‌وه و بووه هۆی دانوستان و لێک‌نزیک بوونه‌وه.
هیوادارم که ڕۆڵی عێراق هه‌ر به‌م شێوه‌یه ئه‌رێنی بێت و بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کان له ناوچه‌که و باشتر کردنی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مریکا و ئێران و هه‌روه‌ها به‌ره‌ی عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ ئێران به کار بێت.
که‌واته من له سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌م که عێراق نابێته ئه‌ندامی به‌ریه‌ک که شه‌ڕی جه‌مسه‌ر یان به‌ره‌یه‌کی دیکه بکات، ده‌توانێت ڕۆڵی ئه‌رێنی خۆی بگێڕێت، به‌ڵام له‌مه زیاتر ناتوانێت ڕۆڵی هه‌بێت له ناوچه‌که.
* ئایه‌توڵا سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای عێراق چ یارمه‌تییه‌کی به به‌ڕێوه چوونی هه‌ڵبژاردن له عێراق کرد؟
مه‌رجه‌عیه‌ت له کاره‌کان ده‌ستێوه‌ردان ناکات و ئه‌وان هێڵه سه‌ره‌کییه‌کانی سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق ڕاگه‌یاند.
مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای دینی له نه‌جه‌ف و ناوچه‌کانی دیکه له به‌هێز کردنی خاڵه ئه‌رێنییه‌کانی عێراق ڕۆڵی زۆر باشیان هه‌بووه ئه‌مه‌ش درێژه‌ی ده‌بێت.
Your Comment